گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواجار میسی بڕیاری دا لەبارەى بەجێهێشتنی بەرشەلۆنە

2020.08.25 - 21:22
دواجار میسی بڕیاری دا لەبارەى بەجێهێشتنی بەرشەلۆنە

ناس کورد-

ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە یانەى بەرشەلۆنە ئاشکرای کرد کە یاریزانی بەناوبانگی یانەکە، لیۆنیل مێسی ئارەزووی بەجێهێشتنی یانەکەى بە بەرپرسانی بەرشەلۆنە ڕاگەیاند و دەیەوێت لە یانەیەکی تر یاری بکات. 

 

 

جگە لە ڕۆیتەرز، سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا زانیارییەکانیان پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێن، لەڕێگەی فاکسێکیشەوە یانەکەی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە.

 

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، مێسی لەڕێگەی فاکسێکەوە بەرپرسانی یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە بڕیاریداوە یانەکە جێبهێڵێت.

 

هەرچەندە مێسی ساڵێک  لە گرێبستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ماوە، بەڵام هەندێک سەرچاوە دەڵێن، بەگوێرەی خاڵێکی گرێبەستەکەی، دەتوانێت لە کۆتایی هەر وەرزێکدا بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی بدات.

 

لە بەرامبەردا، سەرچاوەیەک لەنێو یانەکەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو خاڵە لە 31ی ئەم مانگە کۆتایی هاتووە و تا ئەو بەروارە، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیکی میسی ئاماژەی بەوەکردووە بۆ ئەم وەرزە ئەو خاڵە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە کاری پێدەکرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، هەندێک پرسی یاسایی لەنێوان هەردوو لایەنەکەدا هەیە، گرێبەستی مێسی هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەش 700 ملیۆن یۆرۆیە.

 

بەپێی سەرچاوەکانی ئیسپانیا، ئیدارەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەوبارەیەوە ئەنجامبدات و دواتر ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاوبکاتەوە.