گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی تەندروستیی هەرێم دەستی لەکارکێشایەوە

2020.08.25 - 21:06
وتەبێژی تەندروستیی هەرێم دەستی لەکارکێشایەوە

ناس کورد-

محەمەد خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستلەکارکێشانەوەى خۆی ئاڕاستەى وەزیر کرد و بە ناس کوردی ڕاگەیاند، سەرقاڵی هەندێ کاروباری خۆیەتی و ناتوانێت چیتر پۆستەکە بەڕێوەببات. 

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 25ی ئابی 2020، محەمەد قادر خۆشناو بە ناس کوردی وت، "هیچ کێشەیەک لە بابەتەکە نییە و تەنها ئەوەیە کە سەرقاڵی هەندێک کاروباری خۆمم و مەشغوڵم پێیانەوە، چیتر کاتی تەواوم نییە بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکە بۆیە دەستم لەکارکێشاوەتەوە."

 

هاوکات لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "ئەمڕۆ دەستم لەکار هەڵگرت وەکو بەڕێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان."

 

دەشڵێت، "سوپاسێکی بێپایەن بۆ بەرێز وەزیری تەندروستی و تیمە ماندووەکەی لەوەزارەت بۆ پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامییان و هەمیشە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."

 

دەقی ڕونکردنەوەکەى

ئەم کاتەتان باش بەرێزان

بۆ ئاگاداری هەموولایەک، ئەمڕۆ دەستم لەکار هەڵگرت وەکو بەڕێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هیوادارم لەم ماوەیە توانیبێتم بەپێی توانا خزمەت بکەم.
سوپاسێکی بێپایەن بۆ بەرێز وەزیری تەندروستی و تیمە ماندووەکەی لەوەزارەت بۆ پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامییان و هەمیشە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

د.محمد قادر خۆشناو