گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مێسی بڕیاری کۆتایی داوە لەبارەى جێهێشتنی بەرشەلۆنە

2020.08.25 - 18:25
مێسی بڕیاری کۆتایی داوە لەبارەى جێهێشتنی بەرشەلۆنە

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی زانیاری نوێ دەربارەی پرسی ڕۆشتنی مێسی لەیانەی بەرشەلۆنە بڵاودەکاتەوە و ئاشکرایدەکات، مێسی بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارەکەی بە یانەکەی ڕادەگەیەنێت.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مێسی لەگەڵ ڕۆنالد کۆمانی ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە کۆبووەوە بەگوێرەی میدیاکان، مێسی بە کۆمانی وتووە، داهاتووی خۆی لەبەرشەلۆنە نابینێت و کاتی پێبدات بۆ بیرکردنەوەی زیاتر.

 

لەوبارەیەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 25ی ئابی 2020، تۆڕی هەواڵیی "ئۆلێ"ین ئەرجەنتینی بڵاویکردەوە: "مێسی کۆتا بریاری خۆی داوە و لەوبارەیەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یانەکەی لە بڕیارەکە ئاگاداردەکاتەوە"، بەڵام هیچ شتێکی لەسەر  ناوەڕۆکی بریارەکە ئاشکرانەکردووە.

 

گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، لەهاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەش پێش کۆتایی هاتنی، 700 ملیۆن یۆرۆیە.

 

 لە ئەگەری بڕیاردان لە جێهێشتنی یانەکە، پێناچێت بەرشەلۆنە داوای ئەو بڕە پارەیە بکات، چونکە ئەگەر بەرشەلۆنە بە مەرجی گرێبەست مێسی ناچار بکات ئەمساڵیش لەیانەکە بمێنێتەوە، ئەوا ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دەتوانێت هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بەهەر یانەیەکەوە بکات کە دەیەوێت.

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەوروپا، لەئێستادا هەریەک لەیانەکانی مانچستەرسیتی و ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمان ئامادەن بۆ گواستنەوەی مێسی.