گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق و میسر و ئوردن پێکەوە کۆبوونەوە

کازمی لە لوتکەی سێ قۆڵی: ناوچەکە پێویستی بە شەڕێکی تر نییە

2020.08.25 - 17:58
کازمی لە لوتکەی سێ قۆڵی: ناوچەکە پێویستی بە شەڕێکی تر نییە

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دیدی وڵاتەکەی لەسەر بنەمای دوورکەوتنەوە لە ململانێیەکان بنیادنراوە، جەختیشکردوە، پتەوەکردنی کایە ئابورییەکانی نێوان عێراق، میسر و ئوردن دەبێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی ئەو سێ وڵاتە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 25ی ئابی 2020، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به‌ڕێكه‌وت، ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه‌ش به‌شداریكردن بوو له ‌كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی عێراق و ئوردن و میسر كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دۆخی ئابوریی و هه‌ماهه‌نگی هه‌رسێ وڵات بۆ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانیان.

 

به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵییەکە، مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵا به‌ئاماده‌بونی حسێن بن عه‌بدوڵای دووه‌م جێنشینی ئوردن کۆبوونەوە، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له ‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و دۆخی عێراق کرا.

  

لەکاتی بەڕێوەچونی دیداری لوتکەیی عێراق، میسر و ئەردەن کە هەریەکە لە مستەفا کازمی و شا عەبدوڵا و عەبدولفەتاح سیسی تیایدا بەشداربوون، کازمی وتارێکی پێشکەش کرد وتی: "وڵاتەکانمان پێویستی بە جەنگ نییە، بەڵکو ئەوەی ئێستا گرنگە بۆ گەلەکانمان تەنها گەشەکردن و بەرقەراکردنی ئاسایشە".

 

وتیشی: "عێراق دیدێکی ستراتیژی هەیە کە لەڕێگەیەوە  پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەکە دەکات کە بە بەردەوامی گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچەکە زیندودەکاتەوە".

 

ئاماژەبەوەشکرد: "عێراق نایەوێت دەستوەرداتە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە پابەندیشە بەپرەنسیپەکانی ڕێزگرتن لە دراوسێیەکانی و لە هەمانکاتیشدا بە پەرۆشەوە لە هەوڵی پاراستنی سەروەری وسەقامگیری وڵاتەکەیەتی".

 

کازمی دووپاتیشکردەوە، "عێراق پشتیوانی تەواوی کێشەی فەڵەستین و مافەکانی گەلی فەڵەستین دەکەن لە دروستکردنی دەوڵەتی خۆی کە پایتەختەکەی قودسی پیرۆزبێت".  

 

کازمی لە وتارەکەیدا بەپێویستی زانیوە "کە دەبێت تیرۆر لەڕێگەی هاریکاری هەرێمایەتییەوە بنبڕبکرێت، دەبێت بەرەنگاربوونەوەی تەواوی تیرۆر لە ڕووی تەمویل و پرچەکردنەوە بێت".

کازمی وتیشی: "بوونی تەواوکاریی وهاوکاری بازرگانی و ئابوریی نێوان هەرسێ وڵات لە ڕیگەی پەرپێدانی ناوچە هاوبەشە ئابورییەکان وداکۆکیکردن لە بەرەو پێشچوونی ئابوریی عێراق ڕۆڵێکی باڵای دەبێت لەبەرەو پێشچوونی ئابوریی وڵاتە عەرەبییەکان کە ئەوەش دەبێتە هۆکاری خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ گەلانی  ناوچەکە".

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە "بەغدا هیواخوازە لە ڕووی ئابوری، بازرگانی و بەرهێنانەوە پەرە بە کەرتی کارەبا، گواستنەوە، تەندروستی و بنیادنانەوەی ژێری خانی ئابوری خۆی بدات".

 

کازمی لە وتارەکەشیدا جەختیلەوەکردەوە، "دەبێت زمانی جەنگ بگۆڕێن بۆ زمانی بنیادنان و گەشەکردن، گەنجەکانمان توانای ئەوەیان هەیە داهاتوویەکی باش بهێننە کایەوە، گەلەکانمان چیدی بەرگەری شەڕ ناگرێت".

 

 کۆبونەوەکەی عەمان سێهەمین کۆبونەوەی لوتکەی نێوان ئەو سێ وڵاتەیە، کە بەمەبەستی گفتوگۆکردن بە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرسێ وڵات لە بواری ئابوری، بازرگانی و وەبەرهێنان ئەنجامدراوە.