گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ’’نوێکردنەوەی مۆڵەتی ئاسیاسێڵ و کۆڕەکی’’ ڕاگرت

2020.08.25 - 16:54
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ’’نوێکردنەوەی مۆڵەتی ئاسیاسێڵ و کۆڕەکی’’ ڕاگرت

ناس کورد-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاری دا بەڕاگرتنی نوێکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیاکانی "ئاسیاسێڵ و کۆڕەک و زەین" و پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت، یەک ترلیۆن دینار قەرزاری حکومەتی عێراقن.

 

بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمیی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لەسەر داواى پارێزەر "محەمەد مەجيد رەسن ساعدى"، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى فەرمانيدا بە ڕاگرتنى ڕێوشوێنەكانى تازەكردنەوەى مۆڵەتى كۆمپانياكانى "ئاسياسێڵ، كۆڕەك تيليكۆم و زەين"، تا ئەو كاتەى كەيسەكەیان يەكلايى دەبێتەوە.

 

غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق کە نوسراوەکەی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە نوسیویەتی: "ئەم كۆمپانیایانە چەندین ساڵە خەڵكیان كردوە بە كرێچی خۆیان و هەتا دێت خۆیان دەوڵەمەند دەكەن و خەڵكیش فەقیر دەكەن و یەك دینار باجێش بە حكومەت نادەن، زیاتر لە یەك ترلیون دینار قەرزاری عیراقن."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "كاتی خۆشی بەهۆی (كۆرەك و ئاسیاسێڵ) لە بودجەی هەرێم دەبڕدرا و ئەمانیش یەك دیناریان بە هەرێم نەدەدا ، چونكە پارتی و یەكێتی خۆیان خاوەنی هەردوو كۆمپانیاکە بوون چۆن پارە دەدەن بە حكومەت.

 

me_ga.php?id=775