گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 نیوەی توشبووان لەچوار وڵاتدان

ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لەجیهان 23 ملیۆن کەسی تێپەڕاند 

2020.08.25 - 14:22
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لەجیهان 23 ملیۆن کەسی تێپەڕاند 

 

ناس کورد-

 

ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 23 ملیۆن کەسی تێپەڕاند و زیاتر لە نیوەی ژمارەی توشبووان بەو پەتایە لە ئێستادا لە ئەمریکا، بەرازیل، مەکسیک ووڵاتی هیندستان قەتیس بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەتای کۆرۆنا لەکۆتاییەکانی ساڵی 2019 لە شاری وهان لەوڵاتی چین سەریهەڵدا و لە ماوەیەکی کەمدا بە نێو زۆربەی وڵاتانی سەرزەوی بڵاوبوەوە، سەرباری توشبوونی زیاتر لە 23 ملیۆن کەس بەو پەتا نەگریسە لەهەمانکاتدا ڤایرۆسەکە زیاتر لە 813 هەزارکەسی دیکەش بە نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە.

 

بەگوێرەی ئامارەکان ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە لە ژمارەی توشبوون ومردن بە پەتاکە، بە جۆرێک لە ئێستادا پێنج ملێۆن و 700 هەزار کەس لەو وڵاتە گیرۆدەی نەخۆشییەکە بوون و زیاتر لە 177 هەزار کەسیش بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.

 

بەرازیل لە دوای ئەمریکا بەپلەی دووەم دێت لە ژمارەی توشبوون ومردن بە ڤایرۆسەکە بەجۆرێک لە ئێستادا نزیکەی سێ ملیۆن و 600 هەزارکەس لەووڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 115 هەزار کەسی دیکەش بە نەخۆشییەکە مردون .

 

بە پلەی سێهەم وڵاتی هیندستان دێت، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لەوڵاتە لەئێستادا سێ ملیۆن و200 هەزار کەسە وزیاتر لە 58 هەزار کەسی تریش بە هۆی نەخۆشییەکە مردون.

 

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، لەوڵاتی مەکسیک زیاتر لە 563 هەزارکەس بەدەست نەخۆشییەکەوە دەناڵێنن و ژمارەی ئەوکەسانەشی کە بەهۆی پەتاکەوە گیانیلەدەستداوە  نزیکەی61هەزار کەسن. 

 

لە بەریتانیا 328 هەزار کەس دووچار ی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر 41 هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە مردوون و لە ئێستادا ئەو وڵاتە لە سەر ئاستی جیهان پلەی پێنجەمی هەیە لە ژمارەی مردن بە نەخۆشییەکە.

 

ئیتاڵیا لەسەر ئاستی جیهان پلەی شەشەمی هەیە و لە ئێستادا 260 هەزار کەس توشی نەخۆشییەکە بوون و 35 هەزارکەسی تریش بە هۆی توشبوونیان بە پەتاکە گیانیانلەدەستداوە.

 

لەفەرەنسا ژمارەی توشبووان بە نەخۆشیەکە 282 هەزاری کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 30 هەزارکەسیش بە ڤایرۆسە گیانیانلەدستداوە.

 

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا گەیشتووەتە 405 هەزار کەس و 29 هەزار کەسیش بەنەخۆشییەکە مردون .

 

لە پیرۆ 600 هەزارکەس گیرۆدەی نەخۆشییەکە بوون و 27 هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە مردون.

 

 لە ئێران تائێستا 360 هەزار کەس توشی نەخۆشییەکە بوون و بەپپێ ئامارەکان زیاتر لە 21 هەزار کەس بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.

 

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕوسیا نزیکەی 960 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، ژمارەی ئەو حاڵەتانەشی کە بە هۆی  ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە 16 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و لە ئێستادا ئەو وڵاتە پلەی دوانزەهەمینی هەیە لەسەر ئاستی جیهان لە ژمارەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە.