گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى تەندروستى روسیا: ڤاکسینى کۆرۆنا ئامادەیە بۆ تاقیکردنەوەى سێیەم

2020.08.25 - 13:07
وەزیرى تەندروستى روسیا: ڤاکسینى کۆرۆنا ئامادەیە بۆ تاقیکردنەوەى سێیەم

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى روسیا رایگەیاند، بنکەى غامالیا چەند بەڵگەنامەیەکى پێشکەش کردووە بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوە لەسەر ئەو ڤاکسینى کۆرۆنایەى روسیا کە تۆمارکراوە.

 

میخائیل موراشکۆ، وەزیرى تەندروستى روسیا لە میانەى لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، بنکەى غامالیا لەئیستادا کار دەکات لەسەر زنجیرەی دروستکردنى ڤاکسینەکە و چاودێریکردنى کوالیتەکەى.

 

پێشتریش کیریل دیمیترییف، سەرۆکى سندوقى وەبەرهێنانى روسیا رایگەیاند، لەلایەن زیاتر لە 20 وڵاتەوە داواکارییان بەدەستگەیشتووە بۆ کڕینى ملیارێک لە ڤاکسینەکەى روسیا.

 

هاوکات دینییس مانتۆرۆف وەزیرى پیشەسازى و بازرگانى روسیا رونیکردەوە، هەناردەکردنى ڤاکسینەکە بۆ دەرەوە لە وەرزى بەهاردا دەستپێدەکات.

 

وەزارەتى تەندروستى روسیا لە 11ى ئەم مانگەدا یەکەم ڤاکسینى لەسەر ئاستى جیهان دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکرد.

 

ڤاکسینەکە لەلایەن چەند شارەزایەک لە بنکەى غامالیا بە پاڵپشتى سندوقى وەبەرهێنانى روسیا بەرهەمهێنراوە.