گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسى سلێمانى: بەتۆمەتى کوشتنى سێ کەس پێنج کەس دەستگیرکران

2020.08.25 - 11:10
پۆلیسى سلێمانى: بەتۆمەتى کوشتنى سێ کەس پێنج کەس دەستگیرکران

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى پێنج کەس بەتۆمەتى کوشتنى سێ هاووڵاتى بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوە کراوە "ڕۆژی‌ 16/7/2020 ، كەسێك بەناوی‌ (م ، ع ، ڕ ) تەمەن 19 ساڵان ، لەقەزای‌ پێنجوێن كوژرا ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی‌ پۆلیس و تیمی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ بەڵگەی‌ تاوان گەیشتنە شوێنی‌ ڕوداوەكە و  لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردو بەبڕیاری‌ دادوەر تۆمەتبار (س ، ع ، ع ) ی‌ تەمەن 19 ساڵان دەستگیركراو لەكاتی‌ گرتنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی‌ جۆری‌ كڵاشینكۆفدا" .

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لەسەر ڕوداوەكە لێكۆڵینەوەكانی‌ پۆلیس بەردەوام بوو، ڕۆژی‌ 24/8/2020 سێ تۆمەتباری‌ تر بەناوەكانی‌ :

خ ، م ، ع تەمەن 29 ساڵان

ب ، م ، ح تەمەن 26 ساڵان

س ، ع ، ع تەمەن 24 ساڵان كە سەرجەمیان دانیشتوی‌ قەزای‌ پێنجوێنن ، بەڕیاری‌ دادوەر دەستگیركران .

 

رونیشکراوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی‌ ماددەی‌ 405 لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ ڕاگیراون .

 

 

راگەیەندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى جەختدەکاتەوە، هەروەها لەسەر دۆسیەی‌ گیانلەدەستدانی‌ 2 كەسی‌ تر مەفرەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد .

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ڕۆژی‌ 8/24/ 2020 سەعات 4ی‌ سەرلەبەیانی‌ لەسەر ڕێگای‌ گەرمك – پێنجوێن ڕوداوێكی‌ هاتووچۆ ڕویدا و ئۆتۆمبێلێك خۆی‌ كێشا بەماتۆڕسكیلێكداو بووە هۆی گیانلەدەستدانی‌ شۆفێری‌ ماتۆرسكیلەكەو سەرنشینێك لەگەڵیداو تۆمەتبار هەڵات، پۆلیس لێكۆڵیەوەكانی‌ دەستپێكردو توانرا لەماوەیەكی‌ كەمدا كە تۆمەتبار خۆی‌ حەشاردابوو ،بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا .

 

ئاماژە بەوەش کراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (د ، ج ، ع ) تەمەن 20ساڵ ، دانیشتوی‌ قەزای‌ پێنجوێن بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە" .