ناس کورد-
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی ژنان و کچان ئاگاداردەکەنەوە لەوەى بەشێک لەو کەلوپەلى جوانکارییانەى دەیکڕن ماوەکانیان بەسەرچووە و بە فێڵ بەسەریاندا ساغکراوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.په‌رست نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند "له ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت بۆ پێشانگا و ئه‌و شوێنانه‌ی مادده‌ی جوانكاری به‌خانمان ده‌فرۆشن، ده‌ركه‌وتوه به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌وروپاوه هاورده‌كراوه و له‌و شوێنانه ده‌فرۆشرێت، به‌رواری دروستكردنی به‌سه‌ره‌وه نیه و به‌شێكی دیكه‌یان ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه و شیاوی به‌كارهێنان نین".
وتیشی "به‌وته‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كان كه بهكڕیارهكانیان ده‌ڵێن، ئه‌و مادده جوانكارییانه به‌پێی ستاندار و كوالێتی ئه‌ورپا به‌رهه‌مهێنراوه بۆیه به‌رواری به‌سه‌ره‌وه نیه، به‌ڵام به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی هاورده ده‌كرێن پێویسته له‌سه‌ر ئهودهفرهی به‌رهه‌مه‌كه‌ی تێده‌كرێت لێبڵی تایبه‌ت به‌پێكهاته، چۆنیه‌تی به‌كارهێنان، به‌رواری دروستكرن و كاتی به‌سه‌رچونی به‌شێوه‌ی لێزه‌ر هه‌ڵكۆڵرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه رێگری له فرۆشتنیان ده‌كرێت".
د.په‌رست جەختیکردەوە، به‌شێك له‌و جوانكاریی و مادده پاككه‌ره‌وانه‌ی خاوه‌ن پێشانگاكان ده‌یفرۆشن، ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه به‌ڵام به‌هۆی به‌دانانی له‌زگه‌ی نرخه‌وه به‌رواره‌كه‌ی ده‌شارنه‌وه، "ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانیه و به‌یاسا رێگری لێكراوه، چونكه ئه‌و ماددانه كه پێكهاته‌ی جوانكاریی یان پاككه‌ره‌وه‌ی لێدروستكراوه ده‌بێت بهماددهیهكی زیان به‌خش و زیان به‌ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی ده‌گه‌یه‌نێت".
رونیشیكرده‌وه "بۆ تێكنهچون و خراپ نه‌بونی جوانكارییه‌كانی خانمان و مادده پاككه‌ره‌وه‌كان، پێویسته له‌كاتی هاورده‌كردن و عه‌مباركردن و هه‌روه‌ها له‌ناو پێشانگاكان له‌كاتی فرۆشتنیدا پله‌ی گه‌رمی و شێوازی ته‌ندروست له‌به‌رچاوبگیرێت، تا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی نه‌كرێنه‌وه".
داواش له‌خانمان ده‌كات، له‌كاتی بازاڕكردن كڕینی پێداویستیه‌كانتان به‌وردی سه‌رنج له‌به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی مادده‌كانی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌كانی پێست و هه‌ویری ددان شتن بده‌ن تا روبه‌ڕوی گرفتی ته‌ندروستی نه‌بنه‌وه.