گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمارییەکان بەڕەسمى دۆناڵد ترەمپیان بەربژێر کرد بۆ کێبڕکێى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا

2020.08.25 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمارییەکان بەڕەسمى دۆناڵد ترەمپیان بەربژێر کرد بۆ کێبڕکێى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا

ناس کورد-

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویان کردەوە کە پارتى کۆمارى ئەمریکا بەشێوەیەکى ڕەسمى دۆناڵد ترەمپ-یان بەربژێر کردووە بۆ  سەرۆکایەتیکردنى کێبرکێى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسى سکاى نیوز بڵاوى کردەوە" پارتى کۆمارى بەشێوەیەکى ڕەسمى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکاى بەربژێر کرد بۆ بەدەستهێنانى سەرۆکایەتى ئەمریکا بۆ جارى دووەم".

 

لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکادا دۆناڵد ترەمپ کێبڕکێیەکى توند لەگەڵ جۆ بایدن بەربژێرى دیموکراتەکان دەکات.

 

هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا لە 3ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت و لە رۆژی یەکەمی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکان کە لە نۆرس کارۆلینا بەڕێوەچوو، نزیکەى 330 نوێنەر دەنگیان بە دۆناڵد ترەمپدا بۆ ئەوەى سەرۆکایەتى هەڵمەتى کۆمارییەکان بکات لە کێبڕکێى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکادا و لە هەمان کاتدا مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکا وەک بەربژێرى کۆمارییەکان بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى ئەمریکا بۆ جارى دووەم پەسەندکرا.