گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەکەکە لە شیلادزێ بە ’’فڕۆکەى بێفڕۆکەوان’’ هێرشیکردە سەر سوپاى تورکیا

2020.08.24 - 21:11
پەکەکە لە شیلادزێ بە ’’فڕۆکەى بێفڕۆکەوان’’ هێرشیکردە سەر سوپاى تورکیا

ناس کورد-

هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) باڵى سەربازى پەکەکە ڕایگەیاند، بە "فڕۆکەى بێفڕۆکەوان" هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکى سوپاى تورکیا لە سنورى شیلادزێ.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى هەپەگە، هێرشەکە رۆژى 20ى ئەم مانگە ئەنجامدراوە لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەدەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە چالاکییەکەدا تەقەمەنی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەسترابوو "بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئامانجی خۆی پێکاوە". ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى هەپەگە، دوێنێ فڕۆکە جەنگیەکانى تورکیا چوار جار کوێستانەکانی ڕۆستێی گۆشینی خواکورکیان بۆردومان کردووە.

 

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دگۆڕەپانی کارکەر و ساجاریان لە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. بەو هۆیەوە ئاگر لە دارستانەکانی هەرێمەکە کەوتووەتەوە و هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.

 

لەناوەڕاستى حوزەیرانى ئەمساڵەوە تورکیا ئۆپراسۆنێکى بەرفراوانى زەمینى و ئاسمانى لەقوڵایی خاکى هەرێم دژى پەکەکە دەستپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.