گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێگری سەرۆکى پەرلەمانی عێراق توشبوونی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

2020.08.24 - 20:57
جێگری سەرۆکى پەرلەمانی عێراق توشبوونی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

ناس کورد-

حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و دەڵێت، دوو ڕۆژ لەمەوپێش هەستم بە نیشانەکانی کرد، بۆیە پشکنینی کۆرۆنا و ڕێکاری تەندروستیی پێویستم بەکارهێنا، "دەرکەوت کە توشی کۆرۆنا بووم."  

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 24ی ئابی 2020، حەسەن کەعبی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "سوپاس بۆ هەرکەسێک لە هەواڵم دەپرسێت، داوای لێبوردن دەکەم ناتوانم وەڵامی هەمووی بدەمەوە، هەروەها گەل و برایان و خوشکانم لە ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیا دەکەمەوە کە دۆخی تەندروستیم باش و سەقامگیرە تائێستا."

 

دەشڵێت، "نزای من لە خوای باڵادەست ئەوەى عێراق و عێراقییەکان و مرۆڤایەتی پێکەوە بپارێزێت لە مەترسیداری ئەم پەتا نەفرەتییە و سەرجەم توشبووانیش شیفا بدات."