ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەرکەسێک هاوڵاتی خدر کەریم محەمەدی بینی کە سەرۆکى پێشووی شارەوانی شارەکەیە، ئاگاداری بنکەکانی پۆلیس یان خزم و کەسوکاری بکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەى دوێنێ یەکشەمە، 23ی ئابی 2020، خدر کەریم لە ماڵەکەى خۆی بەبێ بردنی مۆبایل و ئۆتۆمبێلی خۆی لە ماڵەکەى لە سلێمانی چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.
وەک پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، کۆتاجار ناوبراو لە "سنوری غاباتی گوڵان بینراوە".
منداڵەکانی خدر دەڵێن باوکیان کێشەی لەگەڵ کەس نەبووە و گومانیش لە هیچ شتێک ناکەن.