گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەڕۆژێکدا تۆمارکرا

2020.08.24 - 14:45
هەرێم؛ زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەڕۆژێکدا تۆمارکرا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم توشبوونی نزیکەی ٥٠٠کەسی دیکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، ٢٧ کەسی دیکەش گیانیانلەدەستداوە.

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٦٩٩ پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون و سەرەنجام ٤٥٨ توشبووی نوێ دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

 

 (١٢٧ هەولێر)

(٩١ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)

(١٩٩ دهۆك)

(١٣ هەڵەبجە)

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات ٢٩٧ توشبووش چاکبوونەتەوە، بەمشێوەیە دابەشبوون:

                    

(٢٢٢ هەولێر)

(٢١ سلێمانی ، ٢٩ گەرمیان)

(٢٥ هەڵەبجە)

 

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٧ توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

         

(١٢ هەولێر)

(١١ سلێمانی)

(١ ڕاپەڕین)

(٣ دهۆك)

 

ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە هەرێم:

کەڕەنتین هاوڵاتی  ٢١٨٣١                (٢١٧٢٢ دەرچوو)

پشکنین        ٢٨١٤٣٤                       (١١٦٠٦٩ هەولێر، ٨٢٧٣٢ سلێمانی، ٧٩٩٨٣ دهۆك، ٢٦٥٠ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢٥٢٥٢                            (١٠٢٦٣ هەولێر، ١١٠٧٠ سلێمانی، ٣١٣١ دهۆك، ٧٨٨ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٥١٨٢                    (٥٨٤٣ هەولێر، ٧٦٩٤ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆك، ٧٠٣ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٩١٤٠            (٤٠٨١ هەولێر، ٢٨٢٧ سلێمانی، ٢١٦٣ دهۆك، ٦٩ هەڵەبجە)

مردن ٩٣٠                     (٣٣٩ هەولێر، ٥٤٩ سلێمانی، ٢٦ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە)