گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بە سەدان شەهید و برینداری لێكەوتەوە

45 ساڵ بەسەر بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێ‌ تێدەپەڕێت

2019.04.24 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
45 ساڵ بەسەر بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێ‌ تێدەپەڕێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-
ئەمڕۆ 24ی نیسان دوو ساڵیادی جیاواز و هاوكات پەیوەست بەیەك لە شاری قەڵادزێ بەڕێوە دەچێت، كە یەكێكیان نیگەرانی و ئەوی دیكەیان جێگای دڵخۆشی خەڵكی ئەو شارەیە.

.

رۆژی 24ی نیسانی 2019، (45) ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێ لە 24/4/1974 بە چەكی ناپاڵم و فسفۆر لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، كە بە سەدان شەهید و برینداری لێكەوتەوە.

.

لەو سەردەمەدا بەهۆی ئەوەی زانكۆی سلێمانی گوازرابووەوە بۆ شاری قەڵادزێ، بۆیە بەشێكی شەهید و بریندارەكان خوێندكار و مامۆستای زانكۆ بوون.

.

دەسەڵاتدارانی عێراق لە كاتێكدا بۆردوومانی قەڵادزێیان كرد، كە دەوڵەتی عێراق لە 20/1/1959 واژۆی ڕێكەوتننامەی قەدەغەكردنی جینۆساید و سزا خستنە سەر تاوانكارانی جینۆسایدی كردبوو كە لە 9/12/1948 دەرچووە و لە 19 ماددە پێكهاتووە.

.

ساڵیادی دووەمیش ساڵڕۆژی 37 ساڵەی ڕاپەڕینی خەڵكی ئەو شارەیە لە 24/4/1982 لە دژی رژێمی بەعس، كە وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ بۆردومانەكەی 1974 ئەنجامدرا.

.

شاری قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە و لە ڕووی كارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای سلێمانیە و نزیكە 134 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاكەوە دوورە.

.