ناس کورد-
لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسنوری قەزای پێنجوێن کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئابی 2020، لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پێنجوێن ڕایگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای پینجوێن _ گەرمک ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنیوان ماتۆڕ سكيلێک و ئوتومبیلیک ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو."
ئاماژەی بەوەشكردووە، پاش ڕووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵهاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.