گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى دارایى هەرێم چەند بڕیارێکى دەرکرد

2020.08.24 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایى هەرێم چەند بڕیارێکى دەرکرد

ناس کورد-

وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند بڕیارێکى لەبارەى چاکسازى لە سیستەمى باج لە هەرێمى کوردستان، دەرکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی کرد لەسەر چەند بڕیارێک تایبەت بە چاکسازی لە سیستەمی باج لە کوردستاندا کردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى هەرێم یەکێک لەو بڕیارانەى کە وەزیرى دارایى واژۆى لەسەر کردووە بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبون لە باج بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار.

 

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە  لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران پابەند بکرێن بەدانی باجی زەوی پرۆژەکانیان.

 

بەشێکى تر لە بڕیارەکانى وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم بریتى بوو لە هەڵوەشاندنەوەى  گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای ماس کە تایبەتە بەلێخۆشبوون لە باج تاکو ٥/٢/٢٠٣٦ و جەخت کراوەتەوە  پێویستە کۆمپانیای ماس پابەند بکرێت بە دانی باجەکەی لە رێکەوتی دەرچونی فەرمانی ژمارە (١٣) لە ٧/٨/٢٠١٩.