گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

شوێنگرەوەی مێسی لە بەرشەلۆنە دیاریکرا

2020.08.24 - 11:47
شوێنگرەوەی مێسی لە بەرشەلۆنە دیاریکرا

ناس کورد-

لەگەڵ زیادبوونی دەنگۆی ڕۆشتنی مێسی لەیانەی بەرشەلۆنە، ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، یانە کەتەلۆنییەکە بەشوێن شوێنگرەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەدا دەگەڕێت و دیبالای بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردووە.

 

پێگەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، پێدەچێت پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە بکات، ئەوەش بۆ شوێنگرتنەوەی مێسی کە تاوەکو ئێستا دیارنییە لەیانەکە دەمێنێتەوە یاخود نا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دیبالا تاوەکو ئێستا بڕیارینەداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس نوێبکاتەوە و داوای موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ دەکات کە دوو هێندەی موچەکەی ئێستایەتی.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزە و چەند وەرزی ڕابردووی یانەی بەرشەلۆنە، لیۆنێل مێسی لە بەرپرسانی یانەک توڕەیە و بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە.