ناس کورد-
دەستەى تەندروستى گشتى ئینگلتەرا بەدوریدەزانێت ڤایرۆسى کۆرۆنا لە قوتابخانەکان بڵاوبێتەوە یان توشبووى زۆر تۆماربکرێت و دەڵێت "ئەوە کارێکى دەگمەنە ئەوە رووبدات"، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى دەستپێکردنى ساڵى نوێی خوێندن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە شیکردنەوەی کردووە بۆ زانیارییەکانى توشبووان لەناو خوێندکارانى سەرەتایی و باخچەى منداڵان، کە دەرگاکانیان کرایەوە بۆ ماوەیەک لە مانگى حوزەیراندا و گەیشتووە بەو دەرەنجامەى کە رێژەى توشبوون گەیشتووەتە تەنها 0.01٪ .
دەستەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەگەرى توشبوونى مناڵان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەناو ماڵەکاندا زیاترە لە ئەگەرى توشبوونیان لە قوتابخانەکان.
ئەوە لەکاتێکدایە، پرۆفیسۆر کریس ویتى شارەزاى پەتاناسى و گەورەى راوێژکارى پزیشکى بەریتانیا ڕایگەیاندووە، هەلى مردنى مناڵان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر کەمە بەشێوەیەک کە بڕواپێنەکراوە، نەگەڕانەوەشیان بۆ قوتابخانە کاریگەرى درێژمەودایان لەسەر دادەنێت.