گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە كەركوك چوار هاوڵاتى بەهۆى تەقينەوەيەكەوە بريندار بوون

بۆمبێكى چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكى هاوپەيماناندا تەقيیەوە

2020.08.23 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
بۆمبێكى چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكى هاوپەيماناندا تەقيیەوە

ناس کورد- 

شانەى ڕاگەياندنى ئەمنى ئاشكرايكرد، بۆمبێكى چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكى كۆمپانيايەكى سەربە هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لە نزيك تاجى تەقيوەتەوە و تەنها زيانى مادى هەبووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شانەى ڕاگەياندنى ئەمنى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، بۆمبێكى چێنراو بە تايەيەكى ئۆتۆمبێلێكى كۆمپانيايەكدا تەقيوەتەوە كە گرێبەستى لەگەڵ هاوپەيمانى نێودەوڵەتى هەيە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، تەقينەوەكە لە نزيك ناوەندى پۆليسى تاجى بووە لە چوارچێوەى كەرتى بەرپرسيارێتى فيرقەى دووەمى پۆليسى فيدراڵى، تەقينەوەكە زيانى لە تايەيەكى ئۆتۆمبێلەكە داوە.

 

شانەى ڕاگەياندنى ئەمنى لە راگەیەندراوێکى تردا بڵاويكردوەتەوە، بۆمبێكى چێنراو لە ناوچەى قادسيە لە چوارڕيانى ئەبو خەتاب لە پارێزگاى كەركوك تەقيوەتەوە.

 

باس لەوەشكراوە، بەپێى زانيارييە سەرەتاييەكان لە تەقينەوەكەدا چوار هاوڵاتى مەدەنى بريندار بوون.

 

بەگوێرەى زانياريە ئەمنييەكان، بۆمبەكە بە كاروانێكى ئۆتۆمبێلەكانى سەردانيكەرانى شيعەدا تەقيوەتەوە.