گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەهاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى 700 ملیۆن یۆرۆیە

لەئەگەرى جێهێشتنى بەرشەلۆنە سێ یانە چاوەڕوانى میسى دەکات

2020.08.23 - 22:26
لەئەگەرى جێهێشتنى بەرشەلۆنە سێ یانە چاوەڕوانى میسى دەکات

ناس کورد-

لیۆنێل میسى پرسی مانەوەى لەریزى ئەو یانەیە یاخود جێهێشتنى لەگەڵ راهێنەرى نوێی یانە تاوتوێدەکات، لەئەگەرى رۆیشتنیشیدا سێ یانە چاوەڕوانى دەکات، ئەوەش بەپێی میدیاکانى ئیسپانیا.

 

ئێوارەى پێنجشەممەى ڕابردوو، لیۆنێل میسى ئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە رونالد کومان راهێنەرى نوێی یانەکەى ئاگادارکردەوە کە داهاتووى لەبەرشەلۆنە نابینێت، لەگەڵ داننان بە قورسى رۆیشتنى بەهۆى مەرجەکانى گرێبەستەکەى.

 

بەگوێرەى بەرنامەى بەناوبانگى ئیسپانى  ”شرينگغيتو“ کە تایبەتە بە شیکارى وەرزشى، میسى کۆبوونەوەى دیکە لەگەڵ کومان ئەنجامدەدات، بۆ تاوتوێکردنى پرسی داهاتووى لە ریزەکانى بەرشەلۆنە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، میسى تەمەن 33 ساڵ، وەڵامى هیچ پەیوەندییەکى تەلەفۆنى ئەندامانى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى یانەکەى ناداتەوە.

 

گرێبەستەکەى میسى لەگەڵ بەرشەلۆنە لە حوزەیرانى 2021 کۆتایی دێت و تا ئێستا رەزامەندینەداوە لەسەر نوێکردنەوەى، بەپێی راپۆرتەکان ئەگەر هەیە ئەو ئەستێرەیە بچێتە ئەنتەرمیلان یان مانچستەر سیتى، تەنانەت ریال مەدرید، دواى دۆڕانە سەختەکەیان بەرانبەر بایرن میونیخ.

 

بەگوێرەى بەرنامە ئیسپانییەکە، کومان تاکە کەسە کە دەتوانێت میسى رازى بکات بە مانەوەى لە بەرشەلۆنە لە وەرزى داهاتوودا.

 

باسى لەوەشکردووە، میسى هەستى بە نیگەرانى کردووە لەئەگەرى بەردەوام بوونى لەگەڵ بەرشەلۆنە، لەبەرئەوەى ئەنجامدانى کارێکى باش لەگەڵ یانەکە لە وەرزى داهاتوودا دەبێتە سەرکەوتنێکى دیکە بۆ ماریا بارتوميو سەرۆکى یانەکە.

 

بەگوێرەى راپۆرتەکان، ئیدارەى بەرشەلۆنە رێگە بە رۆیشتنى میسى نادات لە وەرزى گواستنەوەى یاریزانان، بەبێ پێدانى بەهاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکە کە بڕەکەى دەگاتە 700 ملیۆن یۆرۆ.