گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆکێشانى هەسارەکە بە زەویدا ئەگەرێکى کراوەیە

ناسا هۆشداریدەدات: هەسارەیەکى بچوک بەئاڕاستەى زەوى بەڕێوەیە

2020.08.23 - 20:31
App store icon Play store icon Play store icon
ناسا هۆشداریدەدات: هەسارەیەکى بچوک بەئاڕاستەى زەوى بەڕێوەیە

ناس کورد-

ئاژانسى ناساى ئەمریکى هۆشداریدا لەوەى هەسارەیەکى بچوک بەئاڕاستەى زەوى بەڕێوەیە و پێشبینی دەکات لە دووى تشرینى دووەمى ئەمساڵدا بگاتە نزیک زەوى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى تۆڕى (سی ئێن ئێن)ى ئەمریکى، ئاژانسى ناسا ئاماژەى بەوەکردووە ئەگەرى خۆکێشانى هەسارەکە بە زەویدا کەمترە لە رێژەى 0.41% بەڵام ئەگەرێکى کراوەیە.

 

هەسارەکە تیرەکەى نزیکەى حەوت پێیە و بۆ یەکەمجار لەساڵى 2018 بینراوە، بەڵام وەکو تەنێکى مەترسیدار لەلایەن ناساوە هەژمار نەکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئەگەرى خۆکێشانى هەسارەکە بە زەویدا، پێشبینی ناکرێت کاریگەرى گەورە لەسەر زەوى دروست بکات.

 

ناسا ئەو تەنە ئاسمانییانەى بە مەترسیدار داناوە کە تیرەکەیان زیاترە لە 140 مەتر.

 

ناسا لە شوباتى ڕابردوودا هۆشداریدا لە تەنێکى مەترسیدار کە ئەگەر بەر زەوى بکەوتایە رەنگە ببوایەتە هۆى لەناوچوونى مرۆڤایەتى.

 

بۆ ساڵانێکى درێژ بیرۆکەى ناچاربوونى زەوى بۆ بەرگریکردن لەخۆى رۆژێک لە رۆژان دژى هەر هەسارەیەکى دیکە جێگەى بڕواپێنەکردن بوو، زیاتر وەک دیمەنى ناو فیلمەکان سەیردەکرا، بەڵام تەقینەوەى نەیزەکێک لەئاسمانى روسیا لە ناوەڕاستى شوباتدا سنورى بۆ ئەو بانگەشانە دانا.