گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سۆران؛ ئاگرێک کەوتەوە و بەو هۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا

2020.08.23 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
سۆران؛ ئاگرێک کەوتەوە و بەو هۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا

ناس کورد- ئاکۆ حەمەد رابی

درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە گەڕەکێکی قەزای سۆران ئاگر لەماڵێک کەوتەوە و بەو هۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕائید کاروان میراودەلی، بەرپرسی بەشی تەکنیکی بەرگری شارستانی سۆران بە ناس کوردی ڕاگەیاند "درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی گەڕەکی فەرماندەی قەزای سۆران، ئاگر لەماڵێک کەوتەوە و  لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەدا ژنێکی ماڵەکە گیانی لەدەستدا".

 

بەرپرسی بەشی تەکنیکی بەرگری شارستانی سۆران رونیکردەوە، تائێستا هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە دیار نیەو تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران لە شوێنی ڕووداوەکەن.

 

ڕائید کاروان میراودەلی وتیشی، ئەو ژنەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە گیانی لەدەستداوە ناوی ڕوناک محەمەد حاجیەو تەمەنی 30ساڵە و ژنی ماڵەوەیە.