گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’لێى دراوە و لە قەراغى شەقامێك جێهێڵراوە’

كۆمسيۆنى مافەكانى مرۆڤ سەرکۆنەى دەستدرێژيكردنە سەر هاووڵاتيەك دەكات [ڤیدیۆ]

2020.08.23 - 17:40
كۆمسيۆنى مافەكانى مرۆڤ سەرکۆنەى دەستدرێژيكردنە سەر هاووڵاتيەك دەكات [ڤیدیۆ]

ناس کورد- 

كۆمسيۆنى باڵاى مافەكانى مرۆڤى عێراق سەرکۆنەى دەستدرێژيكردنە سەر كەسێك دەكات لەلايەن ئەندامانى سەركردايەتى ئۆپراسیۆنەکانى فوراتى ناوەڕاست، كە لەلايەن پاسەوانانى فەرماندەى سەركردايەتييەكەوە لێى دراوە و لە قەراغى شەقامێك جێهێڵراوە.

 

بەگوێرەى گرتە ڤيديۆييەكان هاووڵاتيەكى پارێزگاى كەربەلا لەسەر زەوى لەيەكێك لە شەقامەكانى شارى كەربەلا كەوتووە و هاوار دەكات و ژمارەيەك ئەندامى سەربازيش لە نزيكيين، سەرچاوە ئاگادارەكان باسيان لەوە كردووە ئەو كەسە لەلايەن پاسەوانەكانى فەرماندەى سەركردايى ئۆپراسیۆنەکانى فوڕاتى ناوەڕاست لێى دراوە.

 

لاى خۆيەوە ماجد مەسعودى بەڕێوەبەرى نوسينگەى كۆمسيۆنى مافەكانى مرۆڤ لە كەربەلا بە "ناس"ى ڕاگەياند، كۆمسيۆنەكە بە توندى ئيدانەى دەستدرێژيكردنە سەر ئەو هاووڵاتيەى كەربەلا دەكات لەلايەن پاسەوانەكانى فەرماندەى سەركردايى ئۆپراسیۆنەکانى فوڕاتى ناوەڕاست.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، پێويستە ئەو هاووڵاتيە سكاڵا دژى ئەندامانى سەركردايەتييەكە تۆمار بكات.

 

بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزارى و تيرۆركردنى چالاكوانان لەلايەن ميليشياكانى نزيك لە ئێرانەوە، لەماوەى ڕابردوودا خۆپيشاندانەكان لە چەندين پارێزگاى عێراق بە توندى سەريانهەڵداوەتەوە بەتايبەتى لە پارێزگاكانى باشور و بەهۆى ئەوەشەوە هێزە ئەمنيى و سەربازييەكان بەناو شارەكاندا بڵاوبوونەتەوە.