گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

درێژییەکەى 22 کیلۆمەترە

وردەکاری دانانی شەمەندەفەری هەڵواسراو لە بەغدا کە ’’10 هەزار هەلی کار’’ دابین دەکات

2020.08.23 - 15:31
وردەکاری دانانی شەمەندەفەری هەڵواسراو لە بەغدا کە ’’10 هەزار هەلی کار’’ دابین دەکات

ناس کورد- 

بڕیارە پڕۆژەی دانانی هێڵی شەمەندەفەری هەڵوسراو لە بەغدا بە هاریكاری ئەمیندارێتی بەغدا و پارێزگا جێبەجێبکرێت کە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەكانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق.

 

تەموزی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی پلاندان لەگەڵ شاندێکی كۆمپانیای (ئەلستۆم)ی فەرەنسی کۆبووەوە كە كۆمپانیایەكی تایبەتمەندە بە بواری دامەزراندنی ژێرخانی هێڵی ئاسنینی و پیشەسازی شەمەندەفەر.

 

پێشتریش لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانی تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ شەمەندەفەری هەڵواسراو دەردەكرێت دوای تەواوكردنی دیزاینەكەی.

  

ئاماژەی بەوەكراوە، حكومەت لە 15%ی تێچووی پڕۆژەكە دەگرێتە ئەستۆ كە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە و بەڕێژەی 85% پشكی وەبەرهێنەرەكە دەبێت، داهاتەكەشی بۆ ماوەی 15 ساڵ بۆ ئەو دەگەڕێتەوە.

  

بەگوێرەى زانیاری ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی، درێژی هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەرەکە 22 کیلۆمەترە و لە ناوچەی کازمییەی شاری بەغدا دەست پێیدەکات و لە ناوچەی شەعب کۆتایی دێت.

 

شەمەندەفەرەکە لە 14 وێستگە پێکدێت و توانای هەیە لە ڕۆژێکدا 30 هەزار سەرنشین لە کاتژمێرێکدا بگوازێتەوە و دەتوانێت ڕۆژانە 16 کاتژمێر کاربکات.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، پڕۆژەکە لە دەسپێکی دروستکردنیدا نزیکەی 10 هەزار هەلی کار دەرخسێنێت، تەنانەت پێشبینی ئەوەشدەکرێت پاش تەواوبوونی پڕۆژەکە هەلی کار بۆ ژماریەکی زۆر لە گەنجان فەراهەم بکات.

 

پڕۆژەکە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای (ئەلستۆمی فەرەنسی و هوندای کۆریا باشور)ەوە جێبەجێدەکرێت.