گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی بانگهێشتی شاندی هەرێم دەکات بۆ بەغدا

2020.08.23 - 14:32
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی بانگهێشتی شاندی هەرێم دەکات بۆ بەغدا

ناس کورد-

وەزیری پلاندانانی هەرێم و ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەرێم ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی عێراق بانگهێشتی شاندی باڵای هەرێمی بۆ بەغدا کردووەتەوە و لەزووترین کاتدا کە ڕەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بێت دەچنەوە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ی ئابی 2020، دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم و ئەندامی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی، شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکی حکومەتی عێراقەوە بانگهێشتی بەغدا کراوە."

 

وتیشی: "تا ئێستا کاتی سەردانەکە دیاری نەکراوە، ئێمە هەمووکات ئامادەین سەردانی بەغدا بکەینەوە، بەڵام مستەفا کازمی تازە لە ئەمریکا گەڕاوەتەوە و پێویستە کاتێک بۆ ئەو مەبەستە دیاریبکەن، جا کۆتایی ئەم هەفتەیە بێت یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو."

 

وتیشی: "ئەوەی کە هەیە رەشنوسی كۆتاییە و تەنها رێككەوتنی كۆتایی ماوە کە بۆ مانگەکانی داهاتووش جێبەجێبکرێت."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای چەندین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیانەوە، هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، حکومەتی عێراق مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.