کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- عه‌مار میرداڤی
بەرپرسی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتى چاپ و بڵاوکردنەوەى دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆى کەمی خوێنەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە سێ کتێبخانە لە دهۆک داخراون.
بورهان یەحیا، بەرپرسی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتى چاپ و بڵاوکردنەوەى دهۆک لە ڕۆژی جیهانیی کتێب و لە پێشانگای کتێب لە دهۆک بە ناس کورد-ی وت، "له سنوری پارێزگای دهۆكدا نزیکەى 25 کتێبخانە هەن، ئێمه ساڵانه چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌ده‌ین له پێناو هاندانی خه‌ڵك بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێب و زیادكردنی ژماره‌ی خوێنه‌ران و چه‌ندین پێشانگای گه‌ڕوك له قەزاکانى پارێزگای دهۆكدا ده‌كه‌ینه‌وه."
بورهان یه‌حیا لەبارەى پێشانگاکەوە دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە هاوکاری چه‌ند کتێبخانەیەک پێشانگاکە کراوەتەوە و چوار هه‌زار ناونیشانی كتێب نمایشکراون.
وتیشى، " داشكاندن بۆ هه‌موو جۆرە کتێبێک کراوە کە بەڕێژەى 10% دەستپێدەکات تاوەکو 50%، پێشانگاکە بۆ ماوەى سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت."