گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی ڕۆناڵدۆی دیاردە لەبارەى ڕۆشتنی میسی لە بەرشەلۆنە

2020.08.23 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی ڕۆناڵدۆی دیاردە لەبارەى ڕۆشتنی میسی لە بەرشەلۆنە

ناس کورد-

ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی ناوداری پێشووی تۆپی پێی بەڕازیل ڕایگەیاند، ڕۆشتنی مێسی لە یانەی بەرشەلۆنە لەئێستادا قورسە و ئەو بڕیارەش چارەسەر نییە بۆ کێشەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەزاری ئەفسانەکەی پێشووی بەڕازیلەوە بڵاویکردووەتەوە: "ڕۆشتنی مێسی لە بەرشەلۆنە ئەگەرێکی لاوازە، چونکە ئەو پەیوەندییەکەی ئاشقانەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا هەیە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەگەر من لەجێگەی بەرپرسانی بەرشەلۆنەبم هەرگیز ڕێگە بە ڕۆشتنی مێسی نادەم بەهەرشێوەیەک و لەهەرکاتێکدا بێت."

 

ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دەشڵێت، بارودۆخی بەرشەلۆنە لەدوای لەدەستدانی نازناوی چامپیۆنسلیگ قورستر بووە، مێسی بەهاوکاری هەیە لەلایەن هاوڕێکانییەوە و بەرشەلۆنە پێویستە بەشێوەیەکی جیاواز بیربکاتەوە.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا ڕۆناڵدۆ جەختیکردووەتەوە: "ڕۆشتنی باشترین و دێرینترین یاریزانی بەرشەلۆنە، چارەسەری کێشەکانی ئەو یانەیە ناکات."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای ئەنجامە خراپەکانی چەند وەرزی ڕابردووی یانەکەی بەتایبەت ئەم وەرزە و ماڵئاواییکردنی بەرشەلۆنە لەخولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر دەستی بایرن میونشن بەشێوەیەک قورس، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بیر لەجێهێشتنی یانەکەی دەکاتەوە.