گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزا کەشناسییەکان پێشبینی دەکەن

باران و لافاو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

2020.08.23 - 10:18
باران و لافاو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

دووکەشناسی دیاری عێراقی پێشبینی دەکەن لەسەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوودا عێراق و هەرێمی کوردستان دوچاری شەپۆلێکی بارانبارین ببنەوە و دەڵێن، پێدەچێت لە هەندێ ناوچە بەهۆی زۆری بارانەکەوە لافاو دروستببێت. 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ى ئابی 2020، سادق عەتییە، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسی لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "مانگی داهاتوو گۆڕانکاری بەرچاو لە کەشوهەوای عێراق ڕوودەدات و دەرفەتێکی گەورەش بۆ بارانبارین لە ئارادایە".

 

عەتییە باسی لەوەکردووە: "نەخشەکانی هەڵمی ئاو و پلەکانی گەرمی ناوچەکە ئەوە دەردەخەن کەشێکی باراناوی لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوودا چاوەڕوانی عێراق، وڵاتی شام و خۆرئاوای سعودیە دەکات".

 

ئاماژەی بەوەکردوە: "بارانەکە هاوشان دەبێت لەگەڵ هەندێک بەرزبوونەوە لە پلەکانی گەرما کە ئەوەش وادەکات یارمەتیدەر بێت لە تێرکردنی چینەکانی ئاسمان بەهەڵمی ئاو  کە لەدوایدا دەبێتە هۆکاری دروستبوونی کەڵەکە هەوری بە باراناوی لەئاسمانی ناوچەکەدا".

 

هاوکات لای خۆیەوە واسق سەلامی، شارەزای کەشناسی عێراق لەو باریەوە بڵاویکردووەتەوە: "ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی کە ئێستا لە ئاسمانەکانی سەر ناوچەکانی خۆرهەڵاتی تورکیادایە تائێستا کاریگەرە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆکاری دروستبوونی  بارانبارینێکی زۆر کەپێشبینی دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت".

 

سەلامی پێشبینی ئەوەشی کردووە کە "هەورەبروسکەی باراناوی لە ئەمڕۆوە (یەکشەممە 23ی ئاب)  بەرەوە ئاسمانەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەون".