گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە سنوری عێراقەوە گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان

2020.08.22 - 23:35
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە سنوری عێراقەوە گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان

ناس کورد-

ئاژانسی فەرمی سانای سوری ڕایگەیاند، کاروانێکی ئەمریکی کە پێکهاتووە لە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگەر لەڕێگەی دەروازەی"ئەلوەلید" کە دەکەوێتە نێوان سنوری عێراق و سوریا گەیشتنە شاری حەسەکە لەڕۆژئاڤای کوردستان.

 

بەگوێرەی ئاژانسەکە: "کاروانێکی سوپای ئەمریکا کە پێکهاتووە لە 50 ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگر لەڕێگەی دەروازەی ( ئەلوەلید) کە دەکەوێتە نێوان سنوری عێراق وسوریا چوونەتە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە و لە بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگیربوون".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە: "ئەو هێزەی کە گەیشتووەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی لۆجستی و چەندین  تانکەریان لەگەڵدابووە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەی ڕابردوودا لەسوریا گرژی سەربازی لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و سوریادا دروستبوو، لەئەنجامدا ئەمریکا بۆردومانی سەربازگەیەکی هێزەکانی حکومەتی سوریای کرد. 

 

لە کۆتایی ساڵی2019 دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاریدا هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بکشێنێتەوە، بەڵام دواترو لە ژێر فشاری بەرپرسانی ئیدارەکەی ناچاربوو هەزار سەربازی ئەمریکی لەو ناوچەیە بهێڵێتەوە، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی باکوری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە.