گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزەرى پۆليسى مينياپۆليس: جۆرج فلۆيد خۆى، خۆى كوشت

2020.08.22 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزەرى پۆليسى مينياپۆليس: جۆرج فلۆيد خۆى، خۆى كوشت

ناس کورد-

پارێزەرى يەكێك لەو پۆليسانەى تۆمەتبارە بە كوشتنى جۆرج فلۆيد ئەو هاوڵاتيیە ئەمريكييەى كە بەهۆى كوشتنيەوە ئەمريكا خۆپيشاندان و ئاژاوەى فراوانى بەخۆيەوە بينى دەڵێت، ناوبراو خۆى خۆى كوشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەماوەى ڕابردوودا دواى ئەوەى چەند پۆليسێك هاوڵاتيەكى ڕەشپێسى ئەمريكى دەگرن و دەيدەن بە زەويدا و يەكيان قاچ لەسەر ملى دادەنێت تا گيانى دەردەچێت، خۆپيشاندان و ئاژاوە لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دژى دڕندەيى پۆليسى ئەو وڵاتە سەريهەڵدا و خۆپيشاندەران داواى چاكسازييان لەو كەرتە دەكرد.

 

لە ئێستادا ئەو پۆليسانە لەكار ڕاگيراون و بەتۆمەتى كوشتن دادگايى دەكرێن، "ئێرڵ گراى" پارێزەرى "تۆماس لين" يەكێك لەو پۆليسانەى لە ڕووداوەكەدا بەشدار بوو بە ڕۆژنامەى "لۆس ئەنجلس تايمز"ى وتووە، نوسراوى پێشكەشى دادگا كردووە كە تێيدا هاتووە جۆرج فلۆيد بەهۆى زيادبەكارهێنانى مادەى هۆشبەرى جۆرى "فنتانيل ئەفيۆن"ى بەهێزەوە گيانى لەدەستداوە.

 

باسى لەوەشكردووە، ئەو نوسراوەى ئاراستەى دادگاى كردووە هاوكار دەبێت لە بێبەرى كردنى ئەو ئەندامانەى پۆليس كە تۆمەتبارن لە ناويشياندا "ديريك شۆفين" ئەفسەرى پۆليسى مينياپۆليس كە تۆمەتبارى سەرەكييە و ئەو قاچى لەسەر ملى فلۆيد داناوە.

 

بەپێى دوايين ڕاپۆرتى پزيشكى دادوەرى كەرتى هينيبين دەربارەى هۆكارى گيانلەدەستدانى فلۆيد، بەهۆى وەستانى دڵييەوە گيانى لەدەستداوە، سەرەڕاى ئەوەى پەستانى زۆر خراوەتە سەر ملى بەڵام ئەوە هۆكارى ڕاستەوخۆى گيانلەدەستدانى نەبووە.

 

گراى باسى لەوەكردووە، هيچ كام لەو پياوانە تەنانەت شۆفينيش فلۆيدى نەكوشتووە، ئەو خۆى خۆى كوشت، دەيسەلمێنم كە ئەو پۆليسانە تەنها كارى خۆيان كردووە.