گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دەرەوەی عێراق: هێزەكانى ئەمریکا دەگەڕێنەوە ئەو وڵاتانەى لێوەى هاتوون

2020.08.22 - 22:16
وەزیری دەرەوەی عێراق: هێزەكانى ئەمریکا دەگەڕێنەوە ئەو وڵاتانەى لێوەى هاتوون

ناس کورد- 

فوئاد حسێن، وەزيرى دەرەوەى عێڕاق دەڵێت، سەركردە سياسيیەكان لە بەغدا ڕێکكەوتوون لەبارەى دووبارى بڵاوكردنەوەى هێزەكانى ئەمريكا لە عێراق، ئەوەش پێش ئەوەى وەفدى عێڕاقى بچێتە واشنتۆن.

 

فوئاد حسێن لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردووە: 'پێش چوونە ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا، لەگەڵ سەركردەى حزبەكانى عێراقدا گفتوگۆى چڕمان ئەنجامدا سەبارەت بە بوونى هێزەكانى ئەو وڵاتە لەعێراق."

 

باسى لەوەشكردووە: 'لەگەڵ ئەو سەركردانە رێكکەوتين لەسەر بابەتى دووبارە بڵاوكردنەوەى هێزەكانى ئەمريكا بەپێى خشتە و كاتى دياريكراو." 

 

سەبارەت بە سەردانەكەيان بۆ واشنتۆن وەزيرى دەرەوەى عێراق ئەوەى ڕوونكردووەتەوە: "لەگەڵ لايەنى ئەمريكى گفتوگۆمان لەسەر هەمان بابەت كردووە، ڕێكکەوتن كراوە لەسەر پێكهێنانى تيمێكى هونەرى لە هەردوولا بۆ دياريكردنى خشتە و كاتى دووبارە بڵاوكردنەوەكە."

 

فوئاد حسێن هێماى بۆ ئەوەشكردووە، دووبارە دابەشكردنى هێزەكانى ئەمريكا واتاى ئەوەيە كە هێزەكانى ئەو وڵاتە دەگەڕێنەوە ئەو وڵاتانەى لێوەى هاتوون.

 

دەشڵێت، بڕياريش دراوە ئەو ليژنەى ياداشتنامەى لێكتێگەيشتنەكانى لەگەڵ ئەمريكا واژۆكرد بەردەوام بن لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنيان، عێراق پێداويستى دبلۆماسى بەهێزى هەيە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دەوڵەتانى دراوسێ.