گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە هەرێم دەگرێتەوە

2020.08.22 - 21:41
کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆڵێکی کورت خایەن لەتاوەباران و هەورە بروسکە لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی هەرێم ڕوودەدات.

 

لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: "لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی باشووری رۆژئاوای هەرێم پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی کورت خایەن لەتاوەباران و بروسکە لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی هەرێم ببارێت."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەهەروەها ئەگەری بەرز بوونەوەی خێرایی با و تۆز و خۆڵ هەیە، بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.

 

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، کاریگەری ئەو نزمە پەستانە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 23ی ئاب، کۆتایی دێت.