گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میترۆ: بێدەنگییەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان سامناکە و گوزارشتە لە ملکەچبوونی بۆ حکومەت

2020.08.22 - 20:08
میترۆ: بێدەنگییەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان سامناکە و گوزارشتە لە ملکەچبوونی بۆ حکومەت

ناس کورد-

سەنتەری میترۆ سەركۆنەی توندوتیژی بەرامبەر بە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكانی هەرێم دەکات و داوا لە سەرۆكایەتی پەلەمانی كوردستان دەكات بۆ لێپرسینەوە وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان بكات، دەشڵێت، بێدەنگییەكەی پەرلەمان سامناكە.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەرێم کوردستان، سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند: "بە پێی مادەكانی یاسای ژمارە (11)ی ساڵی (2010) یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی كوردستان، كە لە لایەن نوێنەرانی هاوڵاتیانی كوردستان دەرچووە، خۆپیشاندان مافێكی دەستوورییەو بەپێی یاسا پیادە دەكرێ، نابێت بە پێچەوانەی یاساوە پیادەكردنی مافی خۆپیشاندان قەدەغە بكرێت، نابێت كەس لەبەر هەر هۆیەك بێت، ناچار بكرێت لە خۆپیشاندانەكان بەشداری بكات یان نەكات. دەبێ دەزگاكانی پۆلیس خۆپیشاندان و خۆپیشاندەران بپارێزن.'

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "بەڵام  دەبینین بە بەرچاوی سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانەوە، دەزگا پەیوەندیدارەكان بە جێبەجێكردنی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانەكان كە وەزارەتی ناوخۆیە، یاساكە پەكدەخات، بە بێ ئەوەی هەڵوێستی لەبەرامبەر پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ ئاشكرا بكات و رۆڵی چاودێری خۆی بگێڕێت."

 

سەنتەری میترۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، رووداوەكانی رۆژانی رابردوو سەلمێنەری ئەو راستییەن كە یاساكانی پەرلەمان هاوڵاتی خۆپیشاندەر ناپارێزێت. پێشێلكارییەكان بە شێوەیەك كە پێش دەستپێكردنی خۆپیشاندان لە كاتی خۆپیشاندان هاوڵاتی "تۆمەت"بارە بە "خۆپیشاندەر" و دەستبەسەر دەكرێت، بەزەبرو زەنگ مامەڵە لە گەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەكرێت.

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا، سەنتەری میترۆ سەركۆنەی هەموو رواڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە بەشداربوانی خۆپیشاندانەكانی رۆژانی رابردوو دەكات، داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیش دەكات بۆ لێپرسینەوە وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان بكات.

 

خەختیشیکردووەتەوە: "لە خۆپیشاندانەكاندا شكۆی ئینسان و یاساكان دەشكێن، بێدەنگی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، سامناكەو قبوڵكراو نییە و گوزارشتێكی ئاشكرایە لە ملكەچبوونی بۆ حكومەت ."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، نوێنەرانی سەنتەری میترۆ، ناوی هەندێک دەستگیركراو، لە رۆژنامەنوس و هاوڵاتییان بڵاوکردووەتەوە  كە هەندێكیان بە كەفالەت ئازادكراون زۆرینەیش جارێ دەستبەسەرن:

 

1- دیفاع هەركی (روژنامەڤان) - ئاكرێ

2- قەیدار حسێن (چالاكڤان) - ئاكرێ

3- بەدەل بەرواری (چالاكڤان) - دهوك

4- ئومێد بەروشكی (چالاكڤان) - دهوك

5- ئەحمەد زاخویی (روژنامەڤان)- زاخو

6- فاروق عمر (روژنامەڤان) - زاخو

7- مێهڤان مەجید (روژنامەڤان)- زاخو

8- جانگیر سندی (چالاكڤان) - زاخو

9- ئازاد مەحمود (چالاكڤان) - سێمیڵ

10- ئەمجەد یوسف (چالاكڤان) - شێلادزێ

11- موسا غازی (چالاكڤان) - شێلادزێ

12- عبداللە عوسمان (هاوڵاتی) - زاخو

13- جەمال مشەختی (هاوڵاتی) - زاخو

14-ئەحمەد زاخولی (رۆژنامەڤان) زاخۆ

15-شكێران زێباری (رۆژنامەڤان ) ئاكرێ.

16-نیهاد ئورەماری (رۆژنامەڤان) ئاكرێ

17- عبدالحمید مەندانی (مامۆستا) دهۆك

18- سالح عبدالجبار دۆسكی (مامۆستا) دهۆك

19- رەمەزان جبرائیل (شیلادزێ)

20- سیپان لوقمان رێكانی (شیلادزێ)

22- شیروان سعید عومەر(چالاكڤان) دهۆك

23- كەمال رمزی (رۆژنامەڤان) زاخۆ

24- سباح دۆسكی (مامۆستا) شیلادزێ

25- هاشم مستەفا (باگێرا)

26- كاوار نزیر (چالاكڤان دهۆك

27- كاروان سادق (رۆژنامەڤان) دهۆك

28- ئەیهان سعید (رۆژنامەڤان) دهۆك

29- دڵشاد گوهەرزی (مامۆستا) دهۆك

30- عبدوالحمید مەندانی (مامۆستا) سیمێل

31- جەلال چەیی (چالاكوان) شیلادزێ

32- هەڤاڵ نوسرەت ( چالاكوان)

33_محمد سەعید دۆسكی (چالاكوان) _ دهۆك