ناس کورد-
کەناڵی ئەلعەرەبییە لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەت لە سەربازگەى تاجی لە بەغدا دەکشێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەبێ بڵاوکردنەوەى زانیاری زیاتر و هۆکاری کشانەوەکە، ئەل عەرەبییە دەڵێت، سبەینێ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەربازگەکە ڕادەستی هێزە عێراقییەکان دەکات.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕێککەوتنێکی فەرمی لەنێوان لایەنی ئەمریکی و عێراقی واژۆ دەکرێت بۆ ئەو کارە.
سەربازگەى تاجی نزیکەى 85 کم لە شاری بەغداوە دورە، فڕۆکەخانەى سەربازیی و بنکەی سەربازی گەورەى لێیە.