گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سیاسەتێکی حەکیمانە دەکەین’’

بافڵ تاڵەبانی: هیچ بڕیار و جوڵەیەکی سیاسی لە دەرەوە بەبێ یەکێتی نادرێت و ناکرێت

2020.08.22 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی: هیچ بڕیار و جوڵەیەکی سیاسی لە دەرەوە بەبێ یەکێتی نادرێت و ناکرێت

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، چیتر یەکێتی لەناوخۆی هەرێمدا سیاسەتێکی حەکیمانە دەکات و بۆ بەغداش لەگەڵ سیاسەتی شەراکەتن، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دەرەوەش دەڵێت، ھیچ بڕیارێک و جوڵەسیاسییەک، بەبێ یەکێتی نادرێت و ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 22ی ئابی 2020، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ مەکتەبی پەیوەندییەکانی حزبەکەی کۆبووەوە.

  

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە، بافڵ تاڵەبانی سیاسەتی نوێی یەکێتی لەبارەی پەیوەندییە کوردستانی و عێراقی و ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان خستەڕوو و ئاماژەی بەخواستی یەکێتی کرد لە قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەسەرئاستی جیاجیا کە لەخزمەت بەرژەوەندی گشتیدا بێت.

 

 

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكردووە: "سیاسەتی نوێی یەکێتی سیاسەتی حەکیمانە دەبێت و لەسەر ئاستی ھەرێم، ھەموو خەمێکمان بۆ یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان دەبێت، بۆ بەغداش لەگەڵ سیاسەتی شەراکەت و ھاوسەنگین کە دەستوور بنەمای بێت، کێشەکان چارەسەردەکەین و پەیوەندییەکان رێکدەخەینەوە."

 

هاوسەرۆکی یەکێتی باسی لەوەشکردووە کە "بۆ دونیای دەرەوەش ھەموو ھەوڵێکی دبلۆماتی دەخەینەگەڕ، بۆ پشتیوانیکردن لەبەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و راشیگەیاند یەکێتی پەیوەندییەکی دۆستانە و تەندروستی لەگەڵ ھەموواندا ھەیە و بە پشتبەستوو بەمێژووی و خەبات و رۆڵی، ھیچ بڕیارێک و جوڵەسیاسییەک، بەبێ یەکێتی نادرێت و ناکرێت."

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، هاوسەرۆکی یەکێتی تیشکی خستەسەر دواین هەوڵەکانی یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کورد و حکومڕانییەکی باشتر بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیری و ئارامی سیاسی و ئابوری و خۆشگوزەرانی زیاتر، ووتیشی ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سیاسەتمان روو لە سیاسەتێکی نیشتمانی و هاوسەنگە بۆ هەموو جومگە سیاسییەکان.