گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران ’’بە شۆفڵ’’ بارەگای حەوت حزبیان لە ناسریە ڕووخاند

2020.08.22 - 14:56
وێنە و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران ’’بە شۆفڵ’’ بارەگای حەوت حزبیان لە ناسریە ڕووخاند

ناس کورد-

ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی شارى ناسریە هەڵیانکوتایە سەر بارەگاى حزبە سیاسیەکانى شارەکە و بە شۆفڵ و کەرەستەیەکی تر سەرجەمیان ڕووخاند.

 

ئەمڕۆ شەممە، 22ى ئابى 2020، وەک ناڕەزایەتی بەرانبەر ئەو تەقینەوەى شەوی ڕابردو لە گۆڕەپانی خۆپیشاندەران ڕوویدا، هەروەها لە دژی کوشتنی چالاکوانان و نەبوونی خزمەتگوزاری و بێکاری ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرى شارى زەیقار هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای حەوت حزبی و سوتاندیان.

بەپێى زانیارییەکانى ناس کورد، خۆپیشاندەران هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگاکانى حزبى شیوعى و عەسائیبى ئەهلى هەق و ڕێکخراوى بەدر و حزبى دەعوە و ڕەوتى حیکمە و ڕووخاندوویانە.

 

سەرهەڵدانى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانى هاوڵاتیان دواى ئەوە دێت، ماوەیەکە بەشەو ڕۆژ هێرشى گولە دەکرێتە سەر چالاکانى چەند پارێزگایەکى ناوەڕاست و خوارووى عێراق ئەوەش دەبێتە هۆى کوژران و برینداربوونیان، سەربارى خراپى بارودۆخى ژیان و بێ خزمەتگوزارى ناوچەکە لەڕووى کارەبا و چەند پێداویستیەکى دیگەى ڕۆژانەوە.