گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە وێنە.. پیاوێکی نەجەفی لە زەوییەکەیدا 200 پارچە شوێنەواری دۆزییەوە

2020.08.22 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
بە وێنە.. پیاوێکی نەجەفی لە زەوییەکەیدا 200 پارچە شوێنەواری دۆزییەوە

ناس کورد-

هاوڵاتییەکى دانیشتووى شارى نەجەف لەناو زەوییەکەیدا 200 پارچەى شوێنەوارى دەدۆزێتەوە کە پەیکەر و مۆر و پارەی تێدایە و مێژووەکەیان بۆ سەردەمە دێرینەکان دەگەڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد بەدەن، بەڕێوبەرى شوێنەوارى نەجەف بە میدیاکانى وڵاتەکەى ڕاگەیاند، هاوڵاتیەکى دانیشتووى نەجەف بە ئامادەبوونى حەسەن نازم، وەزیرى ڕۆشنبیرى و گەشتوگوزار و شوێنەوارى عێراق 200 پارچەى شوێنەوارى ڕادەست کرد کە میژووەکانیان بۆ سەردەمە جیاوازەکان دەگەڕێتەوە لەوانە بۆ سەردەمى سۆمەرى و فەرسیى و ساسانیى و موسڵمانەکان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، هاوڵاتیە نەجەفییەکە خەڵاتێکى دارایى لەپاى ئەو کارەدا پێدەبەخشرێت و ڕوبەڕووى هیچ لێپرسینەوەیەکى یاسایى ناکرێتەوە.

 

لاى خۆشیەوە، وەزیرى ڕۆشنبیرى و شوێنەوار داواى لەو هاوڵاتیانە کرد کە پارچەى شوێنەوارییان دۆزیوەتەوە ڕادەستى فەرمانگەى پەیوەندیدارى بکەن بۆ ئەوەى لە شوێنە  گونجاوەکان کە مۆزەخانە عێراقییەکان هەڵبگیرێن و دووچارى تێکچوون و لەناوچوون نەبنەوە.