گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن ئاکەپەى بێئومێد کرد لە دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ

2019.04.23 - 19:41
کۆمسیۆن ئاکەپەى بێئومێد کرد لە دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ

ناس کورد-

لەدوای تانەى پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) لەبارەى هەڵبژاردنی شارەوانییەکانى ئەستەنبوڵ و داواکاری بۆ دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنەکە، دامەزراوەى باڵای هەڵبژاردنی تورکیا تانەکەى ڕەتکردەوە.

ئاکەپە لە تانەکەیدا ڕایگەیاندبوو، لە ناو 41 هه‌زار 132 ده‌نگده‌ردا، دوو هه‌زار و 308 دەنگدەریان مافی ده‌نگدانیان نه‌بووه‌ و 10 هه‌زار و 290 ده‌نگده‌ر له‌ گرتووخانه‌ و له‌ لیستی ده‌نگده‌رانی دیكه‌یش ده‌نگیان داوه‌.

.

دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا دوای تاوتوێكردنی ئه‌و تانه‌ نائاساییانه‌ی ئاکەپە، به‌پێویستی نه‌زانی لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت له‌ هه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگی ئه‌و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانه‌ و بڕیاری دا كه‌ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.

ئاکەپە بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كردبوو كه‌ پێنج هه‌زار و 287 حوكمدراو ناویان له‌ لیستی ده‌نگده‌رانی ئیستانبوڵ تۆماركراوه‌ و 237 ده‌نگده‌ریش كه‌ ناونیشانی نشینگه‌یان "گرتووخانه‌"یه‌ و له‌گه‌ڵ 21 هه‌زار و 782 كه‌س كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی 18 ساڵییه‌وه‌یه‌ و بیركۆڵن ناویان له‌ تۆماری ده‌نگده‌راندا تۆمار كراوه‌.