گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێویستە وەزارەتى دەرەوە بجوڵێت

وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق: ئێران زیانى گەورەى پێگەیاندوین

2020.08.22 - 11:58
وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق: ئێران زیانى گەورەى پێگەیاندوین

ناس کورد-

 

وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق کەمکردنەوەى ئاستى بەردانەوەى ئاوى لەلایەن ئێرانەوە بۆ هەردوو روبارى سیروان و زاب ڕاگەیاند، بە رێژەى دوو مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.

 

عەونى زیاب وتەبێژى وەزارەتەکە بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە "کەمبوونەوەى ئاستى روبارى سیروان و زاب زیانى گەورەى بە عێراق گەیاندووە، بەتایبەتى لەلاى روبارى دیالە، کە پارێزگاى دیالە بەتەواوى پشتى پێدەبەستێت، هەروەها ئاستى ئاوى دوکان کە پرۆژەى ئاوى کەرکوک پشتى پێدەبەستێت کەمبووەتەوە".

 

رونیشیکردووەتەوە "نزیکەى چوار رۆژ لەمەوبەر ئەو دابەزینەیان تۆمارکردووە، لە روبارى سیروان رێژەکە زیاترە و لەنێوان 47 بۆ حەوت مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا، هەروەها لە روبارى زاب گەیشتووەتە دوو مەتر سێجا لە چرکەیەکدا، ئەوەش بەنزیکەیی واتە بڕینى تەواوى ئاوەکە".

 

عەونى زیاب باسى لەوەکردووە، ئەو رێوشوێنە بەشێوەیەکى گەورە کاریگەرى لەسەر ئاستى گلدانەوە ئاو لە هەردوو بەنداوى دوکان و دەربەندیخان دروستکردووە، سەربارى کاریگەرى راستەوخۆ لەسەر هاوڵاتیان.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەوان داوایان لە لایەنى ئێرانى کردووە ئاوى پێویست بەربدەنەوە وەکو پێشوو، هیواداریشن وەزارەتى دەرەوە بەو ئاڕاستەیە بجوڵێت.