گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پیلۆسى: ئەمریکا پشتیوانى حکومەتى ئێستاى عێراق دەکات

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمى و سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا

2020.08.22 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمى و سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ نانسى پیلۆسى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا لەبارەگاى کۆنگرێس کۆبووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەکۆبوونەوەکەدا کیفن مکارسی سەرۆکى کەمینەى کۆمارییەکان لە ئەنجومەنى نوێنەران بەشداربوو، لەگەڵ هەریەکە لە ئەندامانى ئەنجومەن، ئایان ئایشو، ستیڤن لینش، دیفن نونیس.

 

بەپێی بەیاننامەیەکى نوسینگەى کازمى، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی گەشەپێدانى پەیوەندییە دوقۆڵەکانى ئەمریکا و عێراق کراوە لە بوارەکانى ئاسایش و ئابورى و فێرکردن و بوارەکانى دیکە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا کازمى جەختیکردووەتەوە، عێراق وڵاتێکى خاوەن سەروەرییە و لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە دەکەن و پێویستە هاریکارى عێراق و ئەمریکا پتەوبکرێت بەتایبەتى لە بوارى ئابورى.

 

لاى خۆیەوە، نانسى پیلۆسى ستایشى هەنگاوەکانى مستەفا کازمى و هەوڵەکانى حکومەتەکەى کرد بەتایبەتى لە دۆسیەى پێکهاتە و ئاوارەکان.

 

وتیشى "ئەمریکا پشتیوانى حکومەتى ئێستاى عێراق دەکات، لەگەڵ ئاڕاستە نیشتمانییەکەى و عێراق وڵاتێکى سەربەخۆ و گرنگە لەناوچەکە، کۆدەنگى هەیە لەسەر پشتیوانى سەربەخۆیی عێراق".

 

لاى خۆشیەوە، کازمى جەختیکردەوە کە دۆسیەى پێکهاتە و ئاوارەکان لەلایەن حکومەتەکەیەوە گرنگى زۆرى پێدەدرێت و ئامادەن ئاوارەکان بگەڕێننەوە بۆ ناوچەکانیان.

 

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران بەرەبەیانى چوارشەممەى ڕابردوو بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە ئەمریکا و لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکا لەسەرووى هەمویانەوە دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە.

 

پێشتر کازمى ئاشکرایکردبوو، مانەوەى لە ئەمریکا تا ئێستا لەسەر داواى کۆنگرێسى ئەو وڵاتە بووە بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى کۆنگرێس.  

  

بەپێی میدیاى فەرمى عێراق، کازمى لە وتەیەکدا جەختیکردووەتەوە "راستى درێژەکێشانى سەردانەکەم بۆ ئەمریکا و مانەوەم بۆ ماوەیەکى زیاتر لەو وڵاتە لەسەر داواى کۆنگرێس بووە بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى کۆنگرێس". 

me_ga.php?id=4700me_ga.php?id=4702me_ga.php?id=4701me_ga.php?id=4699me_ga.php?id=4703