گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: ڕەنگە بۆ هەمیشە ئەنجامى هەڵبژاردنەکەى ئەمریکا یەکلایى نەکرێتەوە

2020.08.22 - 11:16
ترەمپ: ڕەنگە بۆ هەمیشە ئەنجامى هەڵبژاردنەکەى ئەمریکا یەکلایى نەکرێتەوە

ناس کورد-

 

سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەنجامى جیاکردنەوەى دەنگەکانى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى وڵاتەکەى لەڕۆژى دیاریکراودا یەکلایى ناکرێتەوە و ڕەنگە بۆ هەمیشەش یەکلایى نەکرێتەوە.

 

لەوتەیەکدا کە لەبەردەم ئەنجومەنى سیاسەتى نیشتیمانى وڵاتەکەیدا پێشکەشیکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ ئەنجامێک نابێت بۆ جیاکردنەوەى دەنگەکان لەهەلبژاردنەکەى 3ى تشرینى دووەمى ئەم ساڵ بۆ سەرۆکایەتى ئەمریکا.

 

وتیشى "بەبۆچوونى من ناتوانین ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنەکە لەهەفتەیەک و مانگێکدا بزانین و ڕەنگیشە هەر نەیزانین".

 

ئەگەرى جیاکردنەوەى هەڵبژاردنەکان بەڕێگەى خاو بۆ ژماردنى 50 ملیۆن دەنگ بەڕێگاى ئەلیکترۆنى بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە، ترسى لەشڵەژانى سیاسى و ناڕەزایەتى یاسایى دروستکردووە، ئەوەش رەنگە ببێتە هۆى دواکەوتنى ڕاگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى و کۆنگرێسى ئەمریکا کە کۆتایى ئەم ساڵ بەڕێوەدەچن.

 

دۆناڵد ترەمپ کە بەپێى ڕاپرسییەکان لەدواى جۆ بایدنى کێبەرکێکارى سەرەکیەوەیەتى دەڵێت، دیموکراتەکان برەوییان بەدەنگدان لەرێگەى نامەى ئەلکیترۆنیەوە داوە ئەوەش بۆ یاریکردن بەئەنجامى هەلبژاردنەکە.

 

سەرۆکى ئەمریکا باسى لەوەشکردووە، ئەوان ئامادەنین بۆ جیاکردن و ژماردنى دەنگەکان بۆ 51 ملیۆن کارتى دەنگدان ئەوەش شەرمەزارییەکى زۆرە بۆ وڵات و کیشەیەکى مەترسیدار دەخاتە بەردەم ئامانج دیموکراتیەکان.