گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا عێراق باجى ’فێڵ و تەڵەکە نەوتییەکانى’ دەدات یاخود سەرکەوتوو دەبێت لەقایلکردنى چەند وڵاتێک بۆ هاریکاریکردنى؟

2020.08.22 - 10:53
ئایا عێراق باجى ’فێڵ و تەڵەکە نەوتییەکانى’ دەدات یاخود سەرکەوتوو دەبێت لەقایلکردنى چەند وڵاتێک بۆ هاریکاریکردنى؟

ناس کورد-

 

لەکاتێکدا عێراق هەوڵەکانى دەستپێکردووە بۆ ئەوەى چەند وڵاتێک رازى بکات تا هاریکارى بکەن، سەرچاوەیەک لە رێکخراوى ئۆپیک دەڵێت عێراق و نەیجیریا کەمترین پابەندبوونیان هەبووە بە رێککەوتنى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوتەوە.

 

وڵاتانى ئەندامانى ڕێکخراوەکە کە سەرچاوەى هەناردەکردنى پترۆڵن لەگەڵ وڵاتانى دیکە کە هێزى نەوتیان هەیە لەوانە ڕووسیا هەموویان بەڵێنى کەمکردنەوەى هەناردەکردنیان بۆ ئاستى 9 ملیۆن و 7هەزار بەرمیل ڕۆژانە داوە لەمانگى ئایارەوە، ئەوەش بۆ چارەسەر کردنى هەڵئاوسان لە خستنە ڕووى نەوتدا، کە دواى گرتنە بەرى ڕێوشوێنەکان بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە داواکردنى خواست لەسەرى لەجیهاندا نرخەکەى دابەزى و لەدواى باشبوونەوەى دۆخى خواست لەسەر نەوت، ئۆپیک ئاستى کەمکردنەوەى بۆ 7 ملیۆن و 7 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە لەمانگى ئابدا دابەزاند.

 

سەرچاوەیەک لەرێکخراوى ئۆپیک دەڵێت، چەند وڵاتێکى ئەندامى ڕێکخراوەکە پابەندنەبوون بە کەمکردنەوەى ئاستى هەناردەکردنەوە و لەمانگەکانى ئایارەوە تا تەمموز نەوتى زیاتریان هەناردە کردووە، ئەوەش پێویستی بەکەمکردنەوەى بەرهەمهێنان هەیە بەبڕى زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل ڕۆژانە بۆ ماوەى دوو مانگ هەیە بەمەبەستى قەرەبووکردنەوە.

 

بەوتەى سەرچاوەکە، بەپێى ڕاپۆرتى ریکخراوى ئۆپیک بڕى پێویست کە ئەو وڵاتانە پێویستیان پێیەتى کەمکردنەوەى ملیۆنێک و 15 هەزار بەرمیل ڕۆژانەیە بۆ ماوەى دوو مانگ یاخود 2 ملیۆن و 31 هەزار بەرمیلە بۆ ماوەى مانگێک.

 

سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەو دابەزاندنە بۆ قەرەبووکردنەوەى نرخەکە تەنها بۆ مانگى ئاب و ئەیلولە، سەربارى ئەوەش کەمکردنەوەکە ئێستا وڵاتانى ئەندامى ئۆپیک جێبەجێدەکەن.

 

باسى لەوەشکردووە، گەر کەمکردنەوەکە بەشێوەیەکى یەکسان دابەشبکرێت ئەوا کەمکردنەوەى کردارەکەى بۆ یارمەتیدانى کۆمەڵەکە دەبێتە نزیکەى 8 ملیۆن و 5 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە لەمانگەکانى ئاب و ئەیلولدا.

 

سەرچاوەکەى ئۆپیک دەشڵێت، گەر ئەوە ڕووبدات ئەوە کەمکردنەوەیەکى زۆر لەخستنەڕووى نەوتەکە لەبازاڕدا بۆ ئەو دوو مانگە دەبینرێت و وڵاتانى ئەندامى ئۆپیک و ئەوانەشى کە قەرەبووى بەرهەمهێنانى زیادەکەیان دەکرێتەوە دوو هەفتەی ئایندەیان لەبەردەمدایە بۆ دانانى پلانى نوێتر بۆ مانگەکانى ئاب و ئەیلول.

 

مانگى نیسانى ئەم ساڵ بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا کاریگەرى خستە سەر جموجۆڵەکانى گەشتکردن لەڕێگە ئاسمانیى و زەمینیەکانەوە و هەروەها کاریگەرى لەسەر ئابوورى جیهانیى دانا، ئەوەش بووە هۆى دابەزینى نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا بۆ کەمتر لە16 دۆلار.

 

دواتر ڕێکخراوى ئۆپیک و هاریکارەکانى ڕێکەوتنیکیان بۆ ڕاگرتنى نرخەکە و بوژانەوەى لەبازاڕەکانى جیهاندا بەکەمکردنەوەى ئاستى هەناردە کردن ئەنجامدا و ئەوەش بووە هۆى بەرزبونەوەى نرخەکەى بۆ 45 دۆلار، بەڵام لەئەگەرى بەردەوامى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە مەترسیى لەسەر دابەزینى ئاستى خواست لەسەر نەوتەکە هەیە.

 

بەپێى داتاکانى ئۆپیک، عێراق و نەیجیریا کەمترین پابەندبوونیان هەبووە لەناو ئەندامانى ئۆپیکدا تەنانەت ئیماراتیش کە زیادەڕەوى لەبەرهەمهێناندا بەبڕى 50 هەزار بەرمیل ڕۆژانە لەمانگەکانى ئایار و تەمموزدا کردووە.

 

لەبارەى بەشداربووانى دەرەوەى ڕێکخراوەکەشەوە، سەرچاوەکە دەڵێت ڕووسیا و کازاخستان بەبڕى 280 هەزار بەرمیل ڕۆژانە زیادەڕەوییان کردووە.