گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە عێراق؟

مستەفا کازمى هۆکارى مانەوەى لەئەمریکا ئاشکراکرد

2020.08.22 - 10:25
مستەفا کازمى هۆکارى مانەوەى لەئەمریکا ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، مانەوەى لە ئەمریکا لەسەر داواى کۆنگرێسى ئەو وڵاتە بووە بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى کۆنگرێس.

 

بەپێی میدیاى فەرمى عێراق، کازمى لە وتەیەکدا جەختیکردووەتەوە "راستى درێژبوونەوەى سەردانەکەم بۆ ئەمریکا و مانەوەم بۆ ماوەیەکى زیاتر لەو وڵاتە لەسەر داواى کۆنگرێس بووە بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى کۆنگرێس".

 

وتیشى "پرسى شەراکەت لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنەماى ئابورى و بەرژەوەندى هاوبەش لەپێناو داهاتوییەکى باشترە بۆ عێراق و گەلەکەى".

 

وتیشى "ئەو شەراکەتە بۆ بنیاتنانى پەیوەندییەکى باشە لەسەر بنەماى پەیوەندى لەگەڵ دەوڵەتە لەگەڵ دەوڵەت، روانگەى عێراق و بڕیارى بەرژەوەندییەکانى وڵات هیچ کەسێکى دیکە بڕیارى لێنادات". 

 

بەوتەى کازمى، لایەنى ئەمریکى جدییە لە بنیاتنانى پەیوەندى لەگەڵ عێراق لەسەر بنەماى رێزگرتن لەسەروەرى و یارمەتیدانى عێراقییەکان، کۆبوونەوەکەشى لەگەڵ سەرۆکى کۆنگرێس هەلێکە بۆ رونکردنەوەى داواکارى عێراقیەکان لەبەرانبەر نوێنەرانى گەلى ئەمریکا.

 

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران بەرەبەیانى چوارشەممەى ڕابردوو بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە ئەمریکا و لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکا لەسەرووى هەمویانەوە دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە.