گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چاوى زانایان دەچێتە سەر ئاژەڵێکى دیکە: رەنگە هۆکارى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا بێت

2020.08.22 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
چاوى زانایان دەچێتە سەر ئاژەڵێکى دیکە: رەنگە هۆکارى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا بێت

ناس کورد-

 

زاناکانى ئەڵمانیا ئاشکرایان کردووە، سەگى ڕاکۆن کە لەچین و چەند وڵاتیکى دیکەى خۆرهەڵاتى ئاسیادا بەبەربڵاوى بەخێو دەکرێت، ئەگەرى ئەوە هەیە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوبێت و دواتر بەهۆى بڵاوبوونەوەى ئاژەڵانى دیکەوە مرۆڤ دوچارى ڤایرۆسەکە بووبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەوتارێکدا کە لەماڵپەڕى کتێبخانەى bioRxiv ئەلکیترۆنیدا بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، هیشتا توێژەران ڕێگاى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنایان لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و دەستنیشانکردنى خاڵى بەیەکگەیشتنى ئەو پڕۆسەیەیان لەبیر کردووە.

 

هەر لەوتارەکەدا ئەوەش هاتووە، بەڵام زاناکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، سەگى ڕاکۆن لەچین لەماڵدا بەخێو دەکرێن بۆ پێست و مووەکەى، تووشى ڤایرۆسەکە بووە و دواتر بووەتە سەرچاوەکەى بڵاو کردنەوەى بۆ مرۆڤ.

 

ئەوەش زانراوە کە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەتوانێت هێرش بکاتە سەر جەستەى مرۆڤ و دەشتوانێت هێرشبکاتە سەر ژمارەیەکى زۆرى ئاژەڵە شیردەرەکانیش.

 

شارەزایانى بوارى پەتاکان لەو بڕوایەدان ڤایرۆسەکە لەشەمشە کوێرەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە و ئەویش ڕۆڵى لەگواستنەوەیدا هەبووە لەئاژەڵێکى دیکەوە کە گۆشتەکەى لەچێشتخانە دەگمەنەکانى شارى ووهانى چیندا فرۆشراوە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ژمارەى سەگى ڕاکۆن کە لەکێڵگە کشتوکاڵیەکان بۆ پێست و موو بەخێو دەکرێن گەیشتووەتە 14 ملیۆن، زاناکانى پەیمانگاى فریدریخ لیڤلیەر ئەڵمانى لەسەر ژمارەیەک لەو سەگانە تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامداوە و ئەوە سەلماوە کەڤایرۆسى کۆرۆنا دووچارى کۆئەندامەکانى ئەو جۆرە ئاژەڵە دەبێت بێ ئەوەى نیشانەکانى تێدا بەدەربکەوێت.

 

هەر بەپێى تاقیکردنەوەکەى شارەزایانى ئەڵمانیا، کۆئەندامى بەرگرى ئەو سەگانە لەدواى دوو هەفتە دەتوانێت ڤایرۆسەکە لەناو ببات، ئەمەش وایکردووە دەرفەتى پێویست بداتە بڵاوبوونەوەى.



توێژەرانى ئەڵمانیا لەو تاقیکردنەوەیەدا گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى کە سەگى ڕاکۆن تواناى ئەوەیە هەیە ببێتە خەزێنەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە، ئیتر لەدەشت و دەرەوە بێت یاخود لەڕێگەى ئەو کێڵگانەوە بێت کە لەماڵەوە بۆ بەخێوکردنیان تەرخانکراون یاخود کێڵگە تایبەتەکان بێت، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەى دەبێت چاودێرى حاڵەتى تەندروستى ئەو جۆرە ئاژەڵانە بکرێت بەهۆى ئەوەى پەتاکە مەترسى دووبارە سەرهەڵدانەوەى هەیە.