ناس کورد-
سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق گیان لەدەستدانى ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی راوێژکارى دیبلۆماسی سەرۆکایەتى کۆمارى ڕاگەیاند، بەهۆى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق لە پرسەنامەیەکدا بە بۆنەى کۆچی دوایی ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی یەوە ڕایگەیاند "کۆچی دوایی ئەو تێکۆشه‌ره زیانێکی گه‌وره‌یه و به‌م کۆسته کادیر و تێکۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین به‌جێیهێشتین، سه‌باره‌ت به به‌نده‌ش هاوڕێیه‌کی هه‌ره نزیک و دێرین، جێگه‌ی متمانه و راوێژکارێکی زیره‌ک و شایسته‌م له‌ده‌ستچوو".
ئەحمەد بامەڕنی پێشتر دیبلۆمات و پێشمەرگە و نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووه لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی، پاشان وه‌ک باڵیۆزی عێراق لە سوید و ئیتاڵیا ده‌ست به‌کاربووه، لهکۆنگرە و کۆبوونەوەکانی سۆشیال- ئینتەرناسیۆنال و چەندین کۆربەندی تایبەت بە مەسەلەی کورد نوێنەرایەتی کوردی کردووە.
بەرهەم ساڵح دەڵێت "کاک ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی سیاستمه‌دارێکی ژیر، دیبلۆماتکارێکی لێوه‌شاوه، خه‌باتکارێکی خۆڕاگر و هاوڕێ و دۆستێکی راستگۆ بوو، له وێستگه‌کانی کارکردن و خه‌بات، جگه له دڵسۆزی و تێکۆشان و رێز و هاوڕێیه‌تی شتێکی ترمان لێ نه‌دیت، ماڵی کاک ئه‌حمه‌د له‌هه‌نده‌ران مه‌کۆی تێکۆشه‌ران بوو، به‌کرده‌وه لەرۆژە هەرە سەختەکان باڵیۆزی کوردایه‌تی بوو".
دوای کۆتایهاتنی کاره‌که‌ی وه‌کو باڵیۆزی عێراق له ئیتاڵیا، ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی له‌سه‌رۆکایه‌تی کۆمار وه‌کو راوێژکاری دیبلۆماسی ده‌ست به‌کاربوو.
"له‌م ئه‌رکه‌شدا کاک ئه‌حمه‌د به‌سه‌رکه‌وتووی کاره‌کانی راپه‌ڕاند و جێگه‌ی متمانه‌ی من و هه‌موو لایه‌ک بوو، کاک ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی به‌جه‌سته لێمان جیابوه‌وه به‌ڵام یاد و یاده‌وه‌ری بۆ هه‌موومان، به‌تایبه‌تیش بۆ من هه‌میشه به زیندووی ده‌مێننه‌وه"، بەرهەم ساڵح واینوسیوە.