گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەمواری دەستوری میسر پەسەندکرا، دەسەڵاتی ڕەها بە سیسی دەبەخشێت

2019.04.23 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
هەمواری دەستوری میسر پەسەندکرا، دەسەڵاتی ڕەها بە سیسی دەبەخشێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

ئەمڕۆ (23ی نیسانى 2019) دەستەى نیشتمانی هەڵبژاردانەکانى میسر ڕایگەیاند، 88.33%ی دەنگدەران دەنگیان بە هەمواری دەستوری میسر داوە.

دەشڵێت، ڕێژەى بەشداری لە گشتپرسییەکەدا 44.33% بووە.

پێشتر پەرلەمانی میسر بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارەكانی هەمواركردنەوەی دەستوری وڵاتیان  پەسەند كرد، كە خۆی دەبینێتەوە لە 14 بڕگە، گرنگترینیان (كاندیدكردنی سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتە عەبدولفەتاح سیسی بۆ خولی سێیەمی سەرۆكایەتی، فراوانكردنی دەسەڵاتی سوپا، سنورداركردنی داداگاییکردنى هاوڵاتیانی سیڤیل لە دادگا سەربازییەكان، دامەزراندنی دادوەرەكان بە فەرمانی سەرۆككۆمار).

.

بەگوێرەى زانیارییەکان کە دەزگاکانى ڕاگەیاندنى میسر بڵاویان کردۆتەوە، بۆ جارى پێنجەمە دەستورى ئەو وڵاتە هەمواربکرێتەوە، کە لە ساڵەکانى (1980، 2005، 2007،  2014 و ئەمساڵ) بووە.

.

بۆ ماوەى سێ ڕۆژ هاوڵاتیانى میسر سەردانى سندوقەکانى دەنگدانیان کرد بۆ دەنگدان لەسەر هەموارى دەستورەکە، هەموارکردنەوەکەش لەلایەن ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتەوە ڕوبەڕوی بەرهەڵستیەكی توند بووەوە.

.

[caption id="attachment_72085" align="alignright" width="786"] .[/caption]

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

گرنگترین سیماکانى هەموارکردنەوەکەى 16/4/2019ى پەرلەمانی میسر:

یەكەم: مانەوەی سەرۆكى مسیر لە پۆستەکەى

بەپێی دەستورە هەموارکراوەکە، سەرۆكى میسر مافی ئەوەی هەیە بۆ خولی سێیەم خۆی كاندید بكاتەوە، کە پێشتر تەنها دوو خول بۆى هەبوو  لەو پۆستەدا بێت، هەروەها ماوەی سەرۆكایەتی درێژكرایەوە بۆ شەش ساڵ، هەموارى دەستور مافی بە سەرۆكکۆمارى ئەو وڵاتە داوە زیاد لە جێگرێکى هەبێت.

 

.

  دووەم: دەستەڵاتى سەرۆککۆمار بەسەر دادگادا

بەپێی ئەو هەموارەى دەستور، سەرۆكى میسر دەسەڵاتێكی زۆرى پێدراوە، لە دانانی دادوەرەكان و پلەبەرزكردنەوەیان، هەروەها خودى خۆى لەڕێى سەرۆكایەتی ئەنجومەنێكی باڵاوە سەرپەرشتی هەموو لیژنەكانی پەیوەست بە دادگاکان دەكات و دەسەڵاتی دانانی داواكاری گشتی هەیە.

.

 

.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

سێیەم: گۆڕینى ڕیشەیی لە دەسەڵاتی یاساداندا

هەمواركردنەوەكە جەختدەكاتەوە لەسەر گۆڕینى ڕیشەیی لە دەسەڵاتی یاساداندا، ئەوەش بە زیادكردنی 12 بڕگە بۆ دەستور و دووبارە دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری لە ژێر ناونیشانی ئەنجومەنی پیران لەگەڵ جیاكردنەوەی توێژەكان.

.

چوارەم: دەستێوەردانی سەربازی

سێ‌ بڕگە بۆ هەمواركردنەوەكە زیادكراوە كە دەسەڵاتێكی زۆر دەبەخشێت بە دەستێوەردان لە کارى هێزە سەربازییەكان، لە ژیانی سیاسی و مەدەنی، دیارترینیان، دەبێت هەندێکجار هاوڵاتی سڤیل لە دادگا سەربازییەكان دادگایی بكرێن.

.

.