گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

18 وڵاتى ئەوروپى لەسەر هەڵمەتى تیرۆرکردنى چالاکوانان لەعێراق هاتنەدەنگ

2020.08.21 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
18 وڵاتى ئەوروپى لەسەر هەڵمەتى تیرۆرکردنى چالاکوانان لەعێراق هاتنەدەنگ

ناس کورد-

 

باڵیۆزخانەکانى 18 وڵاتى ئەوروپى لە عێراق، ئیدانەى هەڵمەتى تیرۆرکردنى چالاکوانان دەکەن لە بەغدا و بەسرە و داوادەکەن ئەو کەسانەى بەرپرسن لەو کارانە سزاى توند بدرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵیۆزخانەکانى 18 وڵاتى ئەوروپى لە بەیاننامەیەکى هاوبەشدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە جەختیانکردووەتەوە، چالاکییە مەدەنییەکان بنەمایەکى سەرەکین بۆ حکومەتێک کە لەژێر چاودێریدا بێت و پێویستە پارێزگارى لێبکرێت.

 

هەروەها هانى سەرکردەکانى عێراقیانداوە ئیدانەى هەڵمەتى تیرۆرکردنى چالاکوانان بکەن و هەنگاوى پێویست بنێن بۆ گرەنتى سزادانى ئەو کەسانەى بەرپرسان لەو جۆرە کارانە و بەپێی یاسا بە توندى سزا بدرێن.

 

باڵیۆزخانەکان پێشوازیان لە بەڵێنەکانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە حاڵەتەکانى دەربازبوون لە سزا بۆ ئەو کەسانەى کە ئەنجامدەرانى ئەو جۆرە تاوانانەن.

 

ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە هەڵمەتى تیرۆرکردنى چالاکوانان لە عێراق دەستیپێکردووەتەوە و چەند چالاکوانێک تیرۆرکراون چەند چالاکوانێکى دیکەش لە هەوڵى تیرۆرکردنیان رزگاریان بووە.

 

چوارشەممەى ڕابردوو ریهام یەعقوب چالاکوانى دیارى خۆپیشاندانەکان و پزیشک لە بەسرە کوژرا، لە سێیەم رووداوى لەو شێوەیەى بە ئامانج گرتنى چالاکواناندا لە هەفتەى ڕابردوودا، دواى ئەوەى چالاکوانێک کوژرا و چوار چالاکوانى دیکەش لە هەوڵى کوشتنیان لەچەند روداوێکى جیاجیادا رزگاریان بوو.

 

زۆرترین رووداوەکان لە شارى بەسرە روویانداوە، بەو هۆیەشەوە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران فەرماندەى پۆلیس و ئاسایشى نیشتیمانى لەو پارێزگایە دورخستەوە و فەرمانیکرد بە ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەو رووداوانە.