گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانايان گۆڕانکارییەکیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزییەوە کە هەواڵی مژدەبەخشی پێیە

2020.08.21 - 16:08
App store icon Play store icon Play store icon
زانايان گۆڕانکارییەکیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزییەوە کە هەواڵی مژدەبەخشی پێیە

ناس كورد-

زانايانى سەنگافورە جۆرێكى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنايان دۆزييەوە كە کەمتر توشبوو گیرۆدەى هەوكردن دەکاتەوە و کەمتریش کوشندەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گۆڤارى "لانسێت"ى پزيشكى بڵاويكردوەتەوە، زانايانى سەنگافورە لە لێكۆڵينەوەيەكى نوێدا بۆيان دەركەوتووە ئەوانەى توشی جۆرە نوێكەى كۆرۆنا بوون بارودۆخيان باشترە، ڕێژەى كەمبونەوەى ئۆكسجينیان باشترە و پێويستيان بە چاودێرى ورد كەمترە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لێكۆڵينەوەكە جۆرێكى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆناى ئاشكرا كردووە كە سيستمى بەرگریی جەستە وەڵامى بەهێزترى هەيە بۆى و بەشێكى گەورەش لە بۆماوەييەكەى لەدەستداوە.

 

گافين سميس لە زانكۆى ديوك-نيوس و بەشدار لە لێكۆڵينەوەكە دەڵێت، ئەم لێكۆڵينەوەيە ئەوە دەردەخات كە گۆڕانكارى بۆماوەيى لە ڤايرۆسى كۆرۆنا ڕوويداوە.

 

زانايان باس لەوەدەكەن، ئەو ئەنجامە هاوكار دەبێت لە گەشەپێدانى ڤاكسين و چارەسەرەكانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ.

 

ئاژانسى ڕۆیتەرز لە زارى شارەزايەكەوە بڵاويكردوەتەوە، گۆڕانكارى لە ڤايرۆسەكان شتێكى زۆر باشە، چونكە بەرەو ئەوە دەچێت دڕندەييەكەى كەمبێتەوە، بەوەش خەڵكى زياتر تووش دەبن بەڵام كوشندەيى كەمترە.

 

ژمارەى توشبووانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا نزيكى 23 مليۆن بووەتەوە و لەو ژمارەيەش نزيكەى 800 هەزار كەس گيانيان لەدەستداوە و زياتر لە 15 مليۆن و 500 هەزار كەسيش چاكبونەتەوە.