گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی سەرپێچی لە کڕینی 132 ئۆتۆمبێل.. فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی پەروەردەی عێراق دەرکرا

2020.08.21 - 14:54
بەهۆی سەرپێچی لە کڕینی 132 ئۆتۆمبێل.. فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی پەروەردەی عێراق دەرکرا

ناس کورد-

بەهۆى ئەوەى سەرپێچى كردووە لە كڕينى 132 ئۆتۆمبێل، فەرمانى دەستگيركردن بۆ بەڕێوەبەرى پێشووى پەروەرەى پارێزگاى نەينەوا دەركرا.

 

دەستەى دەسپاکی عێراق ئاشكرايكرد، فەرمانى دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەرى گشتیی پێشووى پەروەردەى نەينەوا دەركروە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى سەرپێچى كردووە لە گرێبەستەكاندا، بەتايبەتى كە لە يەكێك لە گرێبەستەكاندا زيادەڕەوى تێدا كراوە.

 

بەڕێوەبەرايەتى لێكۆڵينەوەى دەستەكە سەبارەت بە وردەكارى كەيسەكە كە ڕادەستى دادگاى كردووە ئاماژەى بەوەداوە، دادگاى لێكۆڵينەوەى نەينەوا تايبەت بە كەيسەكانى نەزاهە فەرمانى دەستگيركردنى بۆ بەڕێوەبەرى گشتى پێشووى نەينەوا دەركردووە، ئەوەش بەپێى مادەى 340 لە ياساى سزادان.

 

ئەوەش هاتووە، ئەوەش بەهۆى سەرپێچى و زيادەڕەوى لەو گرێبەستانەى بەرێوەبەرايەتيەكە لەگەڵ يەكێك لە كۆمپانياكانى كڕينى ئۆتۆمبێل كردوويەتى كە بڕەكەى 2 مليار و 100 مليۆن و 875 هەزار دينارە و پێچەوانەى ڕێنماييەكانى گرێبەستە حكوميەكان.

 

دەستەى نەزاهەى عێڕاق لە كۆتايى مانگى كانونى دووەميشدا ڕايگەياند، كە فەرمانى دەستگيركردن بۆ بەرێوەبەرى گشتى پێشووى پەروەردەى پارێزگاى نيەنەوا دەركراوە، ئەوەش بەهۆى گرێبەستەكانيەوە لەگەڵ بانكێكى ئەهليدا بۆ بڕينى بڕى 10 هەزار دينار لە موچەى فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرايەتييەكە بەبێ بوونى هيچ پاڵپشتيەكى ياسايى.